ئالڤارێز لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید مێژووییەکی تاکەکەسی نووسیەوە

یاریگا –
خولیان ئالڤارێز بەردەوامە لە پیشاندانەوەی توانا گۆڵکارییەکانی و ئەمشەویش تۆڕی ئارسیناڵی هەژاند.
ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریی چوونی پێش کۆتایی میوانداریی ئارسیناڵی کرد و ئەنجامەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات. سەرەتا گەنەرز بە خولەکێیک بەرلە کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم لە رێگەی لێدانی سزا دەستپێشخەریی کرد و ئالڤارێزیش هەر لە رێگەی لێدانی سزا لە خولەکی 56 یەکسانیکردەوە.
ئەوە گۆڵی ژمارە 10ی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بوو لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ.
بەگوێرەی ئامارەکانی پێگە وەرزشییەکان، خولیان بووە یەکەمین یاریزان لە مێژووی رۆخی بلانکۆ بتوانێ لە تەنها یەک وەرزی پاڵەوانێتیەکەدا بگاتە 10 گۆڵ. هاوکات توانیویەتی 5 ئەسێستیش بۆ هاوتینمەکانی بکات.
ئاستە بەرزەکەی هێرشبەرەکە لە کاتێکدایە دەنگۆی زۆری لەسەر درووستبووە بۆ جێهێشتنی ئاتلێتی و پەیوەندیکردنی بە بارسێلۆناوە.
Atletico Madrid equalise! 🥅
Alvarez with his 10th goal in the UCL this season ⭐️
The highest tally of any Atletico Madrid player in the history of the competition 📜
— Sky Bet (@SkyBet) April 29, 2026
سێشەممەی هەفتەی داهاتوو هەردوو یانە لە لەندەن رووبەڕووی یەکتردەبنەوە بۆ یەکلاکردنەوەی بلیتی پەڕینەوە بۆ فیناڵ.



