ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

قبووڵنەکراوە؛ وەین روونی رەخنە لە لێدوانەکانی کەین دەگرێت

بەرگریی هەردوو تیمەکە زۆر خراپ بوو

Yariga App

یاریگا –

وەین روونی هاوڕای قسەکانی کەین سەبارەت بە یارییەکەی نێوان پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن نەبوو و رەخنەی لێدەگرێت.

وەین روونی بە توندی دژایەتی ئەو بۆچوونەی کرد کە هاری کەین دەری بڕیبوو دوای یارییە سەرنجڕاکێشەکەی نێوان پاریس سان جێرمان و بایرن میونشن لە یاریی چوون لەقۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ. ئەفسانە ئینگلیزییەکە لەگەڵ بۆچوونی هێرشبەرەکەی بایرن هاوڕا نەبوو، چونکە کەین ستایشی بەرگری تیمەکەی کردبوو، سەرەڕای ئەوەی پێنج گۆڵیان لێکرابوو.

هاری کەین سەبارەت بە هاوتیمەکانی لە هێڵی بەرگری گوتبووی:

دڵە بەرگرییەکان هەندێکجار لە ناوەڕاستی یاریگا بوون، هەندێکجار لە هێرشبەری و هەندێکجار لە باڵەکان بەرامبەر یاریزانانی باڵ دەوەستان. رێزێکی زۆرم بۆیان هەیە، چونکە ئەوە کارێکی زۆر سەختە. پێم وایە ئەوان نایاب بوون.


وەین روونی سەرەڕای ئەوەی ئاماژەی بەوە کرد کە کەینی زۆر خۆشدەوێت، بەڵام بە روونی سەرسامی خۆی نیشاندا و گوتی:

سەیرکەن، من هاری کەینم خۆش دەوێت، بەڵام ئایا بە راستی دەکرێت بەو شێوەیە ستایشی بەرگریکارەکانی بکات؟ رەنگە لەبەر ئەوەی هاوتیمین هەوڵ بدات بۆ یاریی هەفتەی داهاتوو متمانەیان پێ ببەخشێت. من پێم وایە بەرگری هەردوو تیمەکە ئەمشەو زۆر خراپ بوو، بۆیە پێم وایە هاری کەمێک راستییەکان دەشارێتەوە.

هێڵی بەرگریی بایرن کە پێکهاتبوو لە جۆناتان تا، دایۆت ئۆپامیکانۆ، ئالفۆنسۆ دەیڤز و جۆسیپ ستانیشیچ بە تەواوی لەبەردەم هێرشبەرانی پاریسدا دەستەوەستان بوون. لە هەمان کاتدا، مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی یانەکە، نەیتوانی تەنانەت یەک تۆپیش بگەڕێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button