ئینگلتەراگرنگترین

ئارسیناڵ هەوڵی گواستنەوەی ئامانجێکی بارسێلۆنا دەدات

وردەکاریی گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکەی ئارسیناڵ

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا دەیەوێت کوشندەترین چەک بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری یانەکەی بەکاربهێنێت، ئەویش گواستنەوەی خولیان ئالڤارێزی ئەستێرەی ئاتلێتیکۆ مەدریدە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی تێلێگراف، ئارسیناڵ هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئالڤارێز دەدات بەڵام ناتوانێت بە ئاسانی ئەم گرێبەستە بکات ئەگەر یاریزانی گرانبەها نەفرۆشێت. مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەلڤارێز 500 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەتلەتیکۆ بە 100 ملیۆن یۆرۆ رازی بێت.

یانە لەندەنییەکە ناچارە دەستبەرداری یەکێک لە هێرشبەرەکانی ببێت بۆ ئەوەی شوێن بۆ ئالڤارێز بکاتەوە.

کێبڕکێ لەگەڵ بارسێلۆنا
ئارسیناڵ تەنیا نییە؛ بارسێلۆنا ئالڤارێزی وەکوو ئامانجی یەکەمی هاوین دیاریکردووە و یاریزانەکەش حەزی بۆ یانە کاتالوونییەکە هەیە، بەڵام کێشە داراییەکانی بارسارەنگە دەرفەت بۆ ئارسیناڵ بکاتەوە تاوەکوو بە هێزی داراییەوە ململانێکە بباتەوە.

بۆچی ئالڤارێز؟
ئالڤارێز تەنیا هێرشبەرێکی سەرەکی نییە، بەڵکوو دەتوانێت لە باڵەکان و وەکوو دروستکەری یاریش یاریی بکات. ئامارەکانی (48 گۆڵ لە 104 یاریی بۆ ئاتلێتیکۆ) دەیسەلمێنن کە یەکێکە لە باشترینەکانی ئەوروپا و ئەزموونی زۆری لە پریمەرلیگدا هەیە لەگەڵ مانچێستەر سیتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button