
یاریگا –
سەرەڕای لێدوانانەکانی ئالڤارۆ ئاربێلوا لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکاندا سەبارەت بە نەبوونی کێشە لەگەڵ دانی کارڤاخاڵ، بەڵام کامێڕاکان شتێکی دیکە دەڵێن، دەریدەخەن لێدوانەکان دوورن لە راستی و ژووری جلگۆڕینی یانەکە لە لێواری تەقینەوەدایە.
بەرنامەی El Día Despuésـی ئیسپانی، دیمەنێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا دانی کارڤاخال، کاپتنی ریال مەدرید، لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر ریال بێتیس لەسەر کورسی یەدەک دانیشتووە و بە ئاشکرا ناڕەزایەتی بەرامبەر هاوتیمەکانی و راهێنەرەکەی دەردەبڕێت.
Dani Carvajal se burla de Trent tras bajar andando a defender.
No puede ser verdad esto 😭😭😭pic.twitter.com/7kNA1yPtRO
— (fan) REAL MADRID FANS 🤍 (@AdriRM33) April 27, 2026
لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت کارڤاخال بە پەنجەکانی بە رۆیشتنی خاو و تەمبەڵی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد دەکات لە کاتی ئەرکە بەرگرییەکاندا. کارڤاخال بە هاوتیمەکانی تەنیشتی دەڵێت کە یاریزانە ئارنۆڵد زۆر بە خاوی دەگەڕێتەوە و ئەو جۆش و خرۆشەی نییە کە بۆ یارییەکی وا پێویستە.
هەمان سەرچاوە دیمەنێکی دیکەی بڵاوکردەوە کە تێیدا کارڤاخاڵ کەمێک پێش تەواوبوونی گێمی یەکەم، کورسی یەدەک جێدەهێڵێت و بەرەو ژووری جلگۆڕین دەڕوات، لە کاتێکدا هێشتا یارییەکە بەردەوامە. لێرەدا کامێراکان نیگایەکی توند و سەرنجڕاکێشی ئالڤارۆ ئاربێلوای راهێنەریان گرتووە کە بە توڕەییەوە سەیری کارڤاخاڵ دەکات.




