
یاریگا –
تیبو کۆرتوا، گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدرید بۆ یاریی کلاسیکۆ دەگەڕێتەوە.
مێلچۆر رویز، رۆژنامەنووسی متمانەپێکراوی رادیۆی کۆپێی ئیسپانی، نوێترین زانیاری لەسەر بارودۆخی تیبو کۆرتوا بڵاوکردەوە و بەگوێرەی سەرچاوەکە، گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە قۆناخی مەترسیداری پێکانەکەی بڕیوە و چاوەڕوان دەکرێت لە یاریی کلاسیکۆی داهاتوو لە 10ـی ئایار بەرامبەر بارسێلۆنا پاسەوانی گۆڵی ریال مەدرید بکات.
.@thibautcourtois sigue mejorando en su recuperación, y espera poder llegar al Clásico del próximo 10 de mayo en Barcelona
— Melchor Ruiz (@MelchorRuizCope) April 27, 2026
کۆرتوا لە 17ـی ئاداری 2026 ، لە کاتی یارییە لووتکەکەی ریال مەدرید بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکان، تووشی پێکانێکی ماسولکەیی بوو لە رانی راستیدا. ئەم پێکانە بووە هۆی ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک لە یاریگاکان داببڕێت.



