ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی لە کۆنترین پاڵەوانێتی تۆپی پێ مێژووی تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو مانچێستەر سیتی لە چوارگۆشەی زێڕینی جامی یەکێتی ئینگلتەرا 2-1 لە ساوسامپتنی بردەوە و خۆی گەیاندە فیناڵ.

تیمەکەی پێپ گاردیۆلا مەترسی کرانەدەرەوەیان لەسەربوو تا خولەکی 82 لە رێگەی جێریمی دۆکو ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە و 5 خولەکی دواتریش نیکۆ گۆنزالیس گۆڵی بردنەوەی یارییەکەی تۆمارکرد.

بەو بردنەوەیە، سیتیزنس بۆ جاری چوارەم لەسەریەک سەرکەوت بۆ یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە.

لەسەر ئاستی مێژووی رکابەرێتیەکانی تۆپی پێ، جامی یەکێتی ئینگلتەرا بە کۆنترین پاڵەوانێتی دادەنرێت. لە ساڵی 1871-1872 دامەزراوە. لەنێو ئینگلتەرا پڕ جەماوەرە، بەوپێیەی زۆرترین یانە لە چەند ئاستی جیاوازی یانەکانی ئەو وڵاتە تێیدا بەشداری دەکەن.

لە کۆی سێ جاری پێشوو، سیتی جارێک بووەتە پاڵەوان. دووجاریش بە یانەکانی مانچێستەر یونایتد و کریستاڵ پاڵاس دۆڕاوە.

بۆ فیناڵی ئەم ساڵ، مانچێستەر سیتی کە هەڵگری 7 نازناون لە مێژووی پاڵەوانێتیەکەدا، چاوەڕوانی براوەی سبەی شەوی نێوان چێڵسی و لیدز یونایتد دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button