ئیتاڵیاگرنگترین

راهێنەر هەوڵ دەدات لە هەمووان تێبگات، بەڵام کەس هەوڵ نادات لەو تێبگات؛ کۆنتی نائومێد دەبێت

Yariga App

یاریگا –

ئانتۆنیۆ کۆنتیی راهێنەری ناپۆلی ئەمشەو بە دڵخۆشییەوە یاریگای دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنای جێهێشت، دوای ئەوەی تیمەکەی سەرکەوتنێکی قایلکەری بە ئەنجامی 4-0 بەرامبەر کریمۆنیزی بەدەستهێنا.

کۆنتی لە زۆربەی لێدوانەکانی دوای یارییەکەدا دەم بە خەندە بوو، ستایشی ئاستی هەندێک لە یاریزانە دیارەکانی کرد و باسی لە خواستی تیپەکە بۆ تۆڵەکردنەوە دوای دۆڕانەکەی هەفتەی رابردوو بەرامبەر لاتسیۆ بە ئەنجامی 2-0 کرد.

بەڵام، کاتێک پرسیاری دەربارەی رۆمێلو لوکاکو لێکرا، راهێنەرەکە خەمبارتر دیار بوو. یاریزانە بەلجیکییەکە سەرەتای ئەم هەفتەیە گەڕایەوە ناپۆلی دوای دابڕانێکی سەیر، کە تێیدا لە مانگی ئازار ئامادەی راهێنانەکان نەبووە و دواتر لەلایەن یانەکەوە بەهۆی ئەم دابڕانە بێ مۆڵەتەی، سزادراوە.

لوکاکو یاخی دەبێت؛ ناپۆلی بیر لە سزای توند و دوورخستنەوەی یەکجاری دەکاتەوە


کاتێک پرسیار لە کۆنتی کرائایا دەرفەتی ئەوەی هەبووە قسە لەگەڵ لوکاکو بکات، راهێنەرەکە دوایین زانیارییەکانی ئاشکرا کرد و گوتی:
نەخێر، هێشتا هەلم بۆ نەرەخساوە. دەزانم یەکێک لە بەڕێوەبەرەکانمان قسەی لەگەڵ کردووە، ئەو هاتە شوێنی راهێنانەکان، ئۆفیسەکەی من لەوێ بوو… بەڵام کەس لە دەرگای نەدا – ئەمەش زۆر نائومێدی کردم، چونکە چاوەڕێی سڵاوێک، پەیامێک یان شتێکم دەکرد. لە بارودۆخی وەهادا، راهێنەر هەوڵ دەدات لە هەمووان تێبگات، بەڵام کەس هەوڵ نادات لە راهێنەر تێبگات.

ئەمە بە روونی نیشانەیەکە کە پەیوەندی نێوان کۆنتی و لوکاکو وەکوو پێشتر نەماوە، لە کاتێکدا دەنگۆکان دەربارەی داهاتووی ئەو یاریزانە بەردەوامن. لوکاکو لە پێش وەرزدا تووشی پێکان بوو کە بۆ ماوەیەکی زۆر لەم وەرزەدا دووری خستەوە و دابڕانە نوێیەکەشی وایکردووە رۆڵێکی زۆر کەمی هەبێت.

لوکاکو وەرزی رابردوو رۆڵێکی گەورەتری هەبوو لە بردنەوەی نازناوی سکۆدێتۆ بۆ ناپۆلی، بەڵام یانەکە لەم وەرزەدا راسموس هۆیلۆند و جیۆڤانی هێناوەتە ریزەکانییەوە، کە یەکەمیان توانیویەتی تا رادەیەک ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە کە بەهۆی دابڕانی یاریزانە بەلجیکییەکەوە دروست بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button