ئیسپانیاگرنگترین

سەردەمی مۆرینیۆ بەسەرچووە؛ گوتی هێرناندێز هۆشداری دەداتە ریال مەدرید

گوتی پەیامێک بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێز دەنێرێت

Yariga App

یاریگا –

 گوتی هێرناندێز، ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدرید، پێی وایە کاتی ئەوە نییە یانەی شاهانە بیر لە هێنانەوەی جۆزێ مۆرینیۆ بکاتەوە، چونکە راهێنەرە پورتوگالییەکە لە لووتکەی ئاستی خۆیدا نەماوە.

لە لێدوانێکی نوێیدا، گوتی باسی لە دۆخی مۆرینیۆ لەگەڵ فەرنارباخچێ تورکی کرد کە راهێنەرەکە نەیتوانیوە سەرکەوتوو بێت. گوتی پێی وایە ئەوەی مۆرینیۆ ئێستا لەگەڵ بێنفیکا دەیکات پێوەر نییە بۆ ئەوەی بڵێین هێشتا لە لووتکەدایە.

لە کۆتاییدا، ئەفسانەکەی پێشووی هێڵی ناوەڕاست پەیامێکی روونی ئاراستەی کارگێڕیی ریال مەدرید کرد و گوتی؛

مۆرینیۆ راهێنەرێکی گەورەیە، بەڵام ئێستا لە لووتکەی ئاستی خۆیدا نییە، بڕوام وایە راهێنەری باشتر هەن و ریال مەدرید دەتوانێت گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بکات

بابەتی زیاتر

Back to top button