
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی گەڕی 32 لالیگای ئیسپانیا ریال بێتیس لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر ریال بێتیس لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 32 لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

ریال بێتیس لەم وەرزەدا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و هەوڵی بەدەستهێنانی كورسییەكی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەدات.
لەم وەرزەی لالیگادا 32 یاریی كردووە توانیویەتی 12 یاریی بباتەوە 13 یاریی یەكسان بێت و حەفت یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 49 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی لالیگا دێت.
لە بەرامبەردا ریال مەدرید لەكۆی 32 یاریی ئەم وەرزەی لالیگا 23 یاریی بردووەتەوە چوار یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 73 خاڵ و بە جیاوازی نۆ خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ریال بێتیس بە بێ ئۆرتیز و فێربۆ رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
ریال مەدرید بە بێ ئاردا گولەر، تیبۆ كۆرتوا، ئیدێر میلیتاو و رۆدریگۆ رووبەڕووی ریال بێتیس دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال بێتیس
ڤایێس
بێلیرین، بارترا، ناتان، رۆدریگێز
رۆكا، ئەمرابت
ئانتۆنی، زەلزوولی، فۆرنالس
هێرناندێز
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید
لونین
كارڤاخال، رودیگەر، هاوسن، گارسیا
ڤاڵڤێردی، بێڵینگهام، چوامینی، دیاز
ڤینیسیۆس، ئێمباپێ



