
یاریگا –
رود خولێت، ئەفسانەی تۆپی پێی هۆڵەندا و براوەی تۆپی زێڕینی 1987 ، بە لێدوانێکی چاوەڕواننەکراو جیهانی تۆپی پێی هەژاند و هێڵی ناوەڕاستی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی وەک باشترین هێڵ لە مێژووی تۆپی پێ وەسف کرد.
ستایشێکی بێ وێنە لە مەدریدەوە
Ruud Gullit estime que le PSG a le meilleur milieu de terrain de l’histoire ! https://t.co/Ah1ZgZ25Pm
— Foot Mercato (@footmercato) April 21, 2026
لە پەراوێزی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی لۆریۆسی جیهانی بۆ وەرزش کە لە مەدرید بەڕێوەچوو، رود خولێت سەرسامی خۆی بۆ ئەو شۆڕشە تەکنیکییە دەربڕی کە لویس ئێنریکی لە ریزەکانی پاریس سانجێرمان كردوویهتی.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی کە ماڵپەڕی فوت مێركاتۆ گواستوویەتییەوە، خولێت پێی وایە کلیل و نهێنی سەرکەوتنەکانی ئێستای پاریس لە هێڵی ناوەڕاستەکەیدایە.
خولێت لە لێدوانەکەیدا دهلیت:
“من پێم وایە ئەوان باشترین یاریزانانی هێڵی ناوەڕاستیان هەیە، ئەگەر بتەوێت لە جەنگەکاندا سەربکەویت و نازناوەکان ببەیتەوە، پێویستت بە یاریزانی ناوەڕاستی تایبەت هەیە.”
ئەو ئەفسانە هۆڵەندییە باسی لهوهشكرد؛
بڕوام وایە پاریس سان جێرمان خاوەنی باشترین هێڵی ناوەڕاستە لە مێژوو، ئەم وشانەش بووەتە جێگەی مشتومڕێکی زۆر لە نێوان شارەزایان و رەخنەگرانی وەرزشی، چونکە بەراوردکردنی ئەم نەوەیەی پاریس بە نەوەکانی پێشووی تۆپی پێ کارێکی بوێرانەیە.
ڤیتینیا؛ مەکینە نوێیەکەی پاریس
خولێت بە تایبەتی تیشکی خستە سەر ئاستی درەوشاوەی یاریزانە پورتوگالییەکە ڤیتینیا و پێیوایە ئەو یاریزانە لە لوتکەی ئاستی هونەری خۆیدایە، هەروەها باسی لەو رۆحیەتە کۆمەڵایەتی و یەکگرتووییە کرد کە لویس ئێنریکی لە ناو یانە فەرەنسییەکەدا دروستی کردووە.
مشتومڕێکی مێژوویی: پاریس، بارسا یان ریال؟
ئەم لێدوانانەی رود خولێت دەرگای گفتوگۆیەکی گەورەی کردووەتەوە سەبارەت بە باشترین هێڵی ناوەڕاست لە مێژوودا.
زۆرینەی رەخنەگران هێڵی ناوەڕاستی یانەی بارسێلۆنا لە سەردەمی پیپ گواردیۆلا (چاڤی، ئینێستا، بوسکوێتس) یان سێیانی زێڕینی ریال مەدرید (کاسیمێرۆ، مۆدریچ، کرۆس) وەک باشترین دەبینن، کە چەندین نازناوی چامپیۆنزلیگیان بۆ یانەکانیان بەدەستهێناوە. بەڵام خولێت پێی وایە ئەو جۆرە لە یاریزانانەی ئێستا لە پاریس کۆبوونەتەوە (وەک ڤیتینیا و جواو نێڤێس)، لە رووی کاریگەرییەوە مێژوویەکی نوێ دەنووسنەوە.



