ئاسیاگرنگترین

پەیامی ئاگرین؛ ئەمجەد عەتوان لەپێناو زاخۆ دەجەنگێت و خەونەکەی ئۆدیشۆ گەورەیە

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ 19ـی نیسانی 2026، کاتژمێر 17:00 بەکاتی هەولێر، یانەی زاخۆ لە قۆناخی پێشکۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو رووبەڕووی یانەی شەبابی سعوودی دەبێتەوە، یارییەکە لە قەتەر و لە یاریگای خەلیفەی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە، ئەیوب ئۆدیشۆ راهێنەری زاخۆ و ئەمجەد عەتوان، کاپتنی یانەکە بەڵێنیاندا هەموو شتێک بکەن بۆ ئەوەی خەونە گەورەکە بەدیبهێنن.

ئەیوب ئۆدیشۆ، راهێنەری زاخۆ؛

بێگومان، پێموایە پاڵەوانێتی یانەکانی کەنداو ئەمساڵ بە وەشانە نوێیەکەی زۆر باشترە لە ساڵانی رابردوو، ئەمەش لەبەر هۆکارێکی دیاریکراو ئەویش ئامادەبوونی زۆربەی یاریزانە پیشەگەرەکانە لەم پاڵەوانێتییەدا.

پێشتر لە زۆر یارییدا ئامادە نەدەبوون، بۆیە ئەمە رەنگدانەوەیەکی زیاتری دەبێت و بەهایەکی گەورە بە پاڵەوانێتییەکە دەبەخشێت، ئەمە یەکەم ساڵە یانەی زاخۆ بەشداری دەکات، ئامانج و خەونێکی گەورە لای یاریزانان و دەستەی کارگێڕی و راهێنەریش هەیە کە زۆر نزیکە لە یاریزانەکانەوە.

کۆششێکی زۆر لای یاریزانەکان هەیە و متمانەیەکی زۆرمان پێیانە. هیوامان وایە یارییەکی باش پێشکەش بکەین و ئەو ئاستە بەرزەش بمانگەیەنێتە بردنەوە. بارودۆخی یارییەکە بە پێی هەوڵی یاریزان و هاوکارییان لە ناو یاریگا و بەرامبەر تیپی بەرامبەر دیاری دەکرێت.

هیوادارین یارییەکە بە شێوەیەک بێت کە شایستەی ئەو چوار تیپە بێت کە لەم کۆمەڵەیەن، وەک رەییان، قادسییە، ئێمە و یانەی شەباب. هیوادارین یارییەکە نەگاتە کاتی زیادکراو و لە کاتی ئاسایی یارییەکەدا بە شێوەیەکی دروست یەکلایی بکرێتەوە. بە ویستی خودا خێر دەبێت.

ئەمجەد عەتوان، کاپتنی زاخۆ:

ئێمە مەشقێکی باشمان کردووە و لە خاڵە بەهێز و لاوازەکانی یانەی شەبابمان کۆڵیوەتەوە، یانەی شەباب یاریزانی ئاستبەرزیان هەیە. هیوادارم بتوانین ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنین کە لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی جەماوەرەکەماندا بێت.

سوپاسی ئامادەبوونی میدیاکارانی عێراقی دەکەم کە هەمیشە ئامادەن و پاڵپشتی یانەی زاخۆ دەکەن. هیوادارم بتوانین شتێک بەدەستبهێنین کە جێگەی رەزامەندی هاندەران بێت.

سەرەتا جەماوەری زاخۆ پاڵپشتێکی راستەقینەن بۆ من وەک یاریزان و بۆ هەموو یاریزانەکانی دیکە. پێموایە ئێمە وەک 11 یاریزانی ناو یاریگا و ئەوانەشی لەسەر کورسی یەدەکن، هەموومان یەک تیمین. هیوادارم لە رۆژی یارییەکەدا لە ئاستی پێویستدا بین.

یانەی زاخۆ شایەنی ئەوەیە مرۆڤ قوربانی بۆ بدات و لەپێناویدا بجەنگێت. یاریزانەکان، دەستەی راهێنەران و کارگێڕی، هەموومان هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەین بەرامبەر ئەم یارییە و هیوادارم بتوانین ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنین.

 

Back to top button