چامپیۆنزلیگگرنگترین

بەسە گلەیی لە ناوبژیوان مەکەن؛ رۆناڵد کومان هێرش دەکاتە سەر کاماڤینگا

"ناوبژیوان تەنیا یاسای جێبەجێکرد"

Yariga App

یاریگا –

رۆناڵد کومان، ئەفسانە و راهێنەری پێشووی بارسێلۆنا، لە نوێترین لێدوانیدا تیشکی خستە سەر بارودۆخی چامپیۆنزلیگ، کێشەی ناوبژیوانی، بەتایبەت دوای دەرکردنی کاماڤینگا و ماڵئاواییکردنی بارسێلۆنا.

کاماڤینگا تاوانبارە نەک ناوبژیوان
کومان لەبارەی کارتی سوورەکەی یاریزانە فەڕەنسییەکەی ریال مەدریدەوە دەڵێت؛

نابێت رێگە بدەیت ناوبژیوان بکەوێتە گومانەوە. کاماڤینگا کاتێک کارتی زەردی هەبوو، پێویست نەبوو تۆپەکە لای خۆی بهێڵێتەوە. بەو کارەی بڕیارەکەی خستە دەستی ناوبژیوانەوە.

کومان دووپاتیکردەوە کە ئەگەر ئەو راهێنەر بووایە، سزای کاماڤینگای دەدا نەک گلەیی لە ناوبژیوان بکات.

لەبارەی ناوبژیوانی یارییەکەی بارسێلۆنا

کومان پێی وایە ئەوەی بارسێلۆنا دەیکات لەوەی تەنیا ناوبژیوان بە هۆکاری دۆڕان بزانێت، زێدەڕۆیی تێدایە و دەڵێت لە ناو یاریگادا هەمووان هەست بەو پەستانە دەکەن، بەڵام کاتێک لە دەرەوە تەماشا دەکەیت، دەبینیت کە زۆرێک لە بڕیارەکان دروستن.

پێم وایە کەمێک زێدەڕۆییە تەنیا ناوبژیوان بە تاوانبار بزانرێت لەم دوو یارییەدا. هەردوو کارتە سوورەکەی بارسێلۆنا، دەکرێت کارتی سوور بن چونکە یاریزانەکان دوواین یاریزان بوون. تێدەگەم کاتێک راهێنەر یان سەرۆکیت، بەو شێوەیە بیردەکەیتەوە، بەڵام کاتێک لە دەرەوە تەماشا دەکەیت، دەبینیت زێدەڕۆیی تێدایە.

بەرگری لە دی یۆنگ و ستایشی فلیک
راهێنەرەکەی هۆڵەندا بێزاری خۆی لەو رەخنانە دەربڕی کە لە فرێنکی دی یۆنگ دەگیرێن و بە نادادپەروەرانە ناویبردن.

ئەوە نادادپەروەرییە. ئەگەر فرێنکی یاریی بکات هەمیشە ئاستێکی باش پێشکەش دەکات و پارچەیەکی سەرەکییە لە پێکهاتەی تیپەکە، تێناگەم بۆچی ئەو هەموو رەخنەیەی لێ دەگیرێت.

هاوکات لەبارەی هانزی فلیکەوە گوتی؛

شێوازی یارییەکەی چێژبەخشە، بەڵام بە بەرگرییەکی زۆر بەرز یاریی دەکات، ئەوەش مەترسییەکی گەورەیە ئەگەر فشاری تەواو لەسەر رکابەر نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button