تەقینەوە لە ناو یاریگا؛ ڤینیسیۆس بە بێڵینگهام دەڵێت دەمت داخە
شەڕی ڤینیسیۆس و بێڵینگهام لە ئالیانز ئارێنا

یاریگا –
شکستی ریال مەدرید بەرامبەر بایرن میونشن تەنیا لە ئەنجامدا نەمایەوە، بەڵکوو گەیشتە ناو پەیوەندیی یاریزانەکانیش.
کامێراکانی مۆڤیستار دیمەنێکی مێژوویی و پڕ لە گرژییان لە گەرمترین ساتی یارییەکەدا تۆمار کردووە.
Jude rightfully ask for a pass because as usual vini hoggs the touchline instead of giving quick passes
He loses the ball as expected ,then tell Jude to shut up !! https://t.co/rfGQjEJvbb pic.twitter.com/J3cpvYvS25
— bliss (@mbyky2) April 15, 2026
پێکدادانی دوو ئەستێرە
لە خولەکی 82، کاتێک مێرەنگی هەموو هەوڵێکی دەدا بۆ گەڕانەوە، جود بێڵینگهام بە دەنگی بەرز و بە تووڕەییەوە سەرکۆنەی ڤینیسیۆس جۆنیۆری کرد بەهۆی ئەوەی پاسی پێ نەداوە، ڤینیسیۆس کە لە ژێر پەستانێکی دەروونیی زۆردا بوو، دەسبەجێ رووی دەمی کردە هاوڕێ ئینگلیزییەکەی و هاواری کرد؛ چیت دەوێت؟ چیت دەوێت؟ دەمت داخە!
نیشانەی هەرەسهێنان
رۆژنامەی ئاس نووسیویەتی، ئەم دیمەنە بە تەواوی ئەو دۆخە پڕ لە پشێوی و بێهیواییەی پێشاندا کە ریال مەدرید لە خولەکەکانی کۆتاییدا تێیکەوتبوو. ئەم جۆرە پێکدادانە لە نێوان دوو یاریزانی سەرەکی یانەکەدا، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ژووری جلگۆڕینی سپیپۆشەکان لەم وەرزەدا لە دۆخێکی نالەباردایە و شکستی چامپیۆنزلیگیش هەموو شتێکی تەقاندەوە.



