ئه‌ڵمانیائیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ریال مەدرید هەر مەترسیدارە؛ مولەر هۆشداریی دەداتە بایرن میونشن

هەمیشە دەتوانن ئازارت بدەن

Yariga App

یاریگا –

تۆماس مولەر پێش یاریی گەڕانەوەی یەکلاکەرەوەکەی بەرامبەر ریال مەدرید هۆشداریی دەداتە بایرن میونشن کە بە وریاییەوە بمێننەوە.

ئەفسانەکەی بایرن میونشن پێی وایە یانە ئەڵمانییەکە لە پێگەیەکی بەهێزدایە دوای بردنەوەیان بە ئەنجامی 2-1 لە یاریی چوون، بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە کە رووبەڕووبوونەوەکە زۆری ماوە کۆتایی بێت:

راستگۆبم ریال مەدرید ئەمساڵ هێندەی لە رابردوودا بینیومانە بەهێز نییە، بەڵام هێشتا یاریزانی تاکەکەسیی نایابیان هەیە، کە هەمیشە دەتوانن ئازارت بدەن و بە مەترسیداریی دەمێننەوە. ئەم یارییانە هەڵبەز و دابەزیان تێدایە، هەمیشە رێک و راست بەڕێوە ناچن، پێویستت بە جێگیرییە بۆ ئەوەی پاشەکشەی ئاست، هەڵەکان، یان گۆڵ لێکرانێک لە رێچکەی خۆت دەرت نەکەن.

مولەر بایرنی وەک یانەیەکی “زۆر جێگیر” لەم وەرزەدا وەسف کرد و متمانەی بە گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی هەیە، هەروەها ستایشی ڤینسێنت کۆمپانیی راهێنەری کرد و ئاماژەی بە سەرکردایەتیکردنی ئەو و ئەقڵییەتی تیمەکە کرد، بەڵام جەختی لە گرنگیی تەواوکردنی ئەرکەکە کردەوە و گوتی:

تەواوی وەرزەکە بە باشی بەڕێوەچووە و دەتوانیت هەست بکەیت کە تیمەکە ئامادەیە هەنگاوی داهاتوو بنێت. دەرفەتی باش هەیە، بەڵام هێشتا دەبێت هەنگاوی کۆتایی بنێت. بابەتەکە تەنیا پەیوەندی بە تاکتیکەوە نییە، دەتوانیت تێبینی بکەیت چۆن تیمەکە لە خولەکی یەکەمەوە تاوەکوو کۆتایی دەجەنگێت.

سەرەڕای باڵادەستیی بایرن، پەیامەکەی مولەر روونە؛ بەرامبەر ریال مەدرید تاوەکوو فیکەی کۆتایی هیچ شتێک یەکلایی نابێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button