بایرن میونشن هەنگاو بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ دەنێت
رکابەرێکی نوێ بۆ لویس دیاز لە باڵی چەپ

یاریگا –
یانەی بایرن میونشن بە جیددی بیر لە گواستنەوەی ئانتۆنی گۆردن، ئەستێرەی یانەی نیوکاسڵ یونایتد دەکاتەوە و هەوڵەکانی بۆ پەلکێشکردنی ئەستێرە ئینگلیزییەکە دەستپێدەکات.
بەگوێرەی زانیاریییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگ، ئانتۆنی گۆردۆن لە لایەن بایرنەوە لەم ئارەزووە ئاگادار کراوەتەوە و گفتوگۆی لەگەڵ کراوە، هەرچەندە تاوەکوو ئێستا هەردوو یانەکە بە فەرمی نەچوونەتە ناو دانوستانەوە.
🚨💣 FC Bayern are seriously considering a move for Anthony #Gordon.
The 25 y/o is currently the preferred candidate for the left wing as a back-up and competitor for Luis Díaz.
Gordon has been informed. Concrete talks have already taken place, though the clubs are not yet in… pic.twitter.com/RULontsarV
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) April 13, 2026
فلۆریان ئەوەشی روونکردووەتەوە، ئەرکی بایرن زۆر ئاسان نابێت، چونکە نیوکاسڵ پێداگری لەسەر مانەوەی ئەستێرەکەی دەکات. گۆردن لە چەند وەرزی رابردوودا ئاستێکی سەقامگیری پێشکەش کردووە، بۆیە یانە ئینگلیزییەکە نایەوێت بە ئاسانی یەکێک لە چەکە بەهێزەکانی لەدەستبدات.
گۆردن کە ئێستا تەمەنی 25 ساڵە، بووەتە بەربژێری سەرەکی بەرپرسانی بایرن بۆ یاریکردن لە باڵی چەپ. پلانی یانە ئەڵمانییەکە ئەوەیە کە گۆردن وەکوو رکابەرێکی سەرەکی و جێگرەوەیەکی بەهێز بۆ لویس دیاز بەکاربهێنن، ئەمەش بۆ دروستکردنی کێبڕکێی زیاتر لەو پێگەیەدا کە بۆ پڕۆژەکەی بایرن زۆر گرنگە.
ئەم هەنگاوەی باڤارییەکان لە چوارچێوەی پلانی بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەریدایە بۆ وەرزی نوێ، تاوەکوو تیپەکە لە هەموو ناوچەکاندا خاوەنی یاریزانی ئاستبەرز بێت.


