چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئاتلێتیكۆ مەدرید V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی لووتكە و چارەنووسسازدا ئاتلێتیكۆ مەدرید میوانداری بارسێلۆنا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای ریاز ئێر مێترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

یاریی چوون لە نێوان هەردوویانە ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بارسێلۆنای بردەوە و هەنگاوێک لە قۆناخی پێشكۆتایی نزیكبووەتەوە.

یارییەكەی ئەمشەو شەشەم رووبەرووبوونەوەی ئەم وەرزەی نێوان ئاتلێتیكۆ مەدرید و  بارسێلۆنایە.

ئاتلێتیكۆ مەدرید لە قۆناخی شازدە رووبەڕووی تۆتنهام بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون حەفت بە پێنج یارییەكەی لێبردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

لە لالیگا لە 31 یاریی 17 یاریی بردووەتەوە شەش یاریی یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە، بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی لالیگا دێت.

لەبەرامبەردا بارسێلۆنا لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی نیوكاسڵ بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون هەشت گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ یارییەكەی لێبردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

لە لالیگاش بە كۆكردنەوەی 79 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی گرتووە.

زانیاری یاریی

یارییەكەی ئەمشەو شەشەم رووبەڕووبوونەوەی ئەم وەرزەی نێوان ئاتلێتیكۆ مەدرید و بارسێلۆنایە.

لە دوای دەستپێكی وەرزی رابردووە نیوەی شكستەكانی ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای ریاز ئێر مێترۆپۆلیتانۆ بەرامبەر بارسێلۆنا بووە ( 3 دۆڕان لە كۆی 6 دۆڕان ).

دۆڕانەكەی بارسێلۆنا بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریی چوون 195 جار بوو لە مێژووی قۆناخی كرانەدەرەوەی چامپیۆنزلیگ تیمێک بە جیاوازی دوو گۆڵ یان زیاتر بدۆڕێت و لەو رووبەرووبوونەوانەی پێشوودا تەنیا دوو تیم توانیوویانە بگەنە قۆناخی داهاتوو.

ئاتلێتیكۆ مەدرید لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە یاریگای خۆیدا لە كۆی شەش یاریی پێنج بردووەتەوە.

لە سەرەتای وەرزی رابردووەوە هیچ تیمێک لە چامپیۆنزلیگ هێندەی بارسێلۆنا گۆڵی لێنەكراوە 43 گۆڵ.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئاتلێتیكۆ مەدرید بە بێ مارک بووبێڵ یاریی دەكات و بەشدارییكردنی هانسكۆ و خینینێز گومانی لەسەرە.

بارسێلۆنا بە بێ پاو كوبارسی، رافینیا و كریستێنسن رووبەڕووی ئاتلێتیكۆ مەدرید دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلێتیكۆ مەدرید

موسۆ

مۆلینا، لی نۆرماند، هانسكۆ، روگێری

سیمۆنی، یۆرێنتی، كۆكی، لووكمان

ئالڤارێز، گریزمان

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا

گارسیا

كۆندێ، ئێریک گارسیا، جێرارد مارتین، كانسێلۆ

پێدری، دی یۆنگ

یامال، فێرمین لۆپێز، راشفۆرد

لیڤاندۆڤسكی

بابەتی زیاتر

Back to top button