
یاریگا –
جێرارد مارتن دوای ئەوەی لە نێوان گێمەکانی یاریی دێربی نێوان بەرشەلۆنە و ئیسپانیۆل گۆڕانکاری پێکرا، بەمەش نیگەرانی دروستکرد.
جێرارد مارتن نیگەرانی دروستکرد دوای ئەوەی لە نێوان دوو گێمی یاریی دێربی نێوان بەرشەلۆنە و ئیسپانیۆل گۆڕانکاری پێکرا، بەڵام یانەکە پشتڕاستی کردەوە کە هیچ پێکانێکی نییە. هەروەکوو پێشتر راگەیەندرا و دواتر لە لایەن هانزی فلیکی راهێنەرەوە پشتڕاستکرایەوە، گۆڕانکارییەکە تەنیا بۆ خۆپارێزی بووە.
لە پڕۆسەی چاکبوونەوەکەیدا رۆژی یەکشەممە بەرگریکارەکە بەجیا لە هۆڵی وەرزشی راهێنانی کردووە بۆ ئەوەی پشوویەک بە قاچەکانی بدات. پلانەکە ئەوەیە کە لە دوایین راهێنانی پێش گەشتکردن پەیوەندی بە تیمەکەوە بکاتەوە و بۆ یارییە گرنگەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادە بێت، کە تێیدا پێویستە بارسا ریمۆنتادا بکات بۆ ئەوەی بگاتە قۆناخی پێشکۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
🚨🎖️| Gerard Martín ya está listo para enfrentarse al Atlético de Madrid. [@monfortcarlos] pic.twitter.com/GkD7A21C1z
— FCBInformatiu (@FCBInformatiu) April 12, 2026
هەروەها هانزی فلیکی راهێنەریش بارودۆخەکەی بە ئاسایی وەرگرت و گوتی: “پێم وانییە مەترسیدار بێت. پێم وایە دەتوانێت رۆژی سێشەممە یاری بکات.”
ئەگەر لە دوایین ساتەکاندا هیچ کێشەیەک روونەدات، چاوەڕوان دەکرێت جێرارد مارتن ئامادە بێت و تەنانەت دەتوانێت بە سەرەکیش یاری بکات، سەرەڕای ئەوەی ناتوانێت شانبەشانی پاو کوبارسی یاری بکات، کە بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی چووندا سڕکراوە.



