
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەرەنسی تووشی پێکان نەبووە و بۆ یارییەکەی بایرن میونشن ئامادە دەبێت.
گێلێرمۆ رای، رۆژنامەنووسی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، کیلیان ئێمباپێ سەرەڕای ئەوەی بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی نەکردووە هیچ پێکانێکی نییە و پێشبینی دەکرێت بۆ یارییەکەی بایرن میونشن ئامادەبێت و بەشداریی ئەو یارییە چارەنووسسازە دەکات.
Kylian Mbappé is not injured, despite recent concerns. Understand he is expected to be available for the crucial clash in Munich. @TheAthleticFC https://t.co/uPzXFxdJSf
— Guillermo Rai (@GuillermoRai_) April 12, 2026
ئێمباپێ لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکەی جیڕۆنا برۆی برینداربوو، بە چەند تەقەڵێک دووراوەتەوە، هەر بۆیە وەکوو رێکارێکی خۆ پارێزی ئەمڕۆ بەتەنیا لە هۆڵی لەشجوانی مەشقی کردووە و لەگەڵ هاوڕێکانی بەشداریی مەشقە بە کۆمەڵەکانی نەکردووە.
دابڕانەکەی سوپەر کیلیان تەنیا وەکوو رێکارێکی خۆپارێزییە لەو برینە، پێکانی نییە و بۆ یارییەکەی چوارشەممە بەرامبەر بایرن میونشن ئامادە دەبێت.
ئێمباپێ لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 38 یاریی بۆ ریال مەدرید کردووە، 39 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵی دروستکردووە.



