
یاریگا –
یارییەکەی شەممەی داهاتووی بایرن میونشن بەرامبەر سانت پاوڵی، تەنیا یارییەکی ئاسایی نابێت کە بکەوێتە نێوان دوو ڕووبەڕووبوونەوەی یەکلاییکەرەوەی بەرامبەر ڕیال مەدرید له چامپیۆنزلیگ ، بەڵکو دەرفەتێکی زێڕینە بۆ تیپەکەی ڤینسێنت کۆمپانی تاوهكو مێژوویەکی نوێ لە خولی ئەڵمانیا بنووسنەوە.
تەنیا یەک هەنگاو دووری لە لوتکە
دوای ئەوەی لینارت کارل گۆڵی سەرکەوتنی لە کۆتا یاریی یانە باڤارییەکە بەرامبەر فرایبۆرگ تۆمارکرد، ژمارەی گۆڵەکانی بایرن لەم وەرزەی بۆندێسلیگا گەیشتە 100 گۆڵ. ئێستا بایرن تەنیا پێویستی بە یەک گۆڵە بۆ ئەوەی ریکۆردی مێژوویی پێشوو (101 گۆڵ) یەکسان بکاتەوە، کە لە وەرزی 1971-1972 تۆمار کراوە. ئەگەر دوو گۆڵ تۆمار بکەن، ریکۆردێکی نوێ دهنووسێتهوه کە بۆ ماوەی 54 ساڵ بوو هیچ تیپێک نەیتوانیبوو نزیکی بکەوێتەوە.
سەردەمی کۆمپانی بەرامبەر سەردەمی بێکنباوەر و مۆلەر
ریکۆردە کۆنەکە لە سەردەمی ئەفسانەکانی وەک فرانتس بێکنباوەر و گێرد مۆلەر تۆمار کرابوو، کاتێک بایرن تەنانەت یارییەکی مێژوویی بە ئەنجامی (11-1) لە بۆرووسیا دۆرتموند بردبووەوە. ئێستا نەوەی نوێی بایرن بە سەرپەرشتی کۆمپانی، لەبەردەم شهش یاریی کۆتایی وەرزدان بۆ ئەوەی نەک تەنیا ئەو ریکۆردە بشکێنن، بەڵکو ژمارەیەکی ئەستەم تۆمار بکەن.
Vincent Kompany has now completed 100 games in charge at FC Bayern
100 games
76 wins
13 draws
11 defeats
302 goals scored
101 goals conceded
2.41 ppg
42 players used pic.twitter.com/MdJJ9rbvhe— Bayern & Germany (@iMiaSanMia) April 8, 2026
باشتر لە سیتی و ریال مەدرید
بایرن میونشن بە تێکڕای (3.57) گۆڵ لە هەر یارییەکدا، ئاستێکی هێرشبەریی وای پێشکەش کردووە کە لە هەموو تیپە ئەفسانەییەکانی تری ئەوروپا بەهێزترە. بۆ نموونە:
مانچێستەر ستی (2017-2018): 106 گۆڵی لە 38 یاری کۆکردەوە.
ریال مەدرید (2011-2012 ): 121 گۆڵی لە 38 یاریی کۆکردەوە.
گرنگیی دەستکەوتەکەی بایرن لەوەدایە کە خولی ئەڵمانیا تەنیا 34 یارییە (چوار یاری کەمتر لە ئینگلتەرا و ئیسپانیا)، ئەمەش وادەکات تێکڕای گۆڵکردنی بایرن زۆر لەوان بەرزتر بێت.
𝑺𝒑𝒆𝒄𝒊𝒂𝒍 night. 𝑺𝒑𝒆𝒄𝒊𝒂𝒍 milestone 👏
The boss is just getting started! 😎 pic.twitter.com/vPvl6Pwun9
— FC Bayern (@FCBayernEN) April 8, 2026
ئایا بایەرن میونشن دەتوانێت لە یاریگای سانت پاوڵی مێژوو بنووسێتەوە و ریکۆردە کۆنەکەی باڤاریا تێپەڕێنێت؟ شەممە وەڵامی ئەمە دەردەکەوێت.



