ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ناوبژیوان ستەمی لە بارسێلۆنا کرد؛ هێنری هۆکارەکەی روون دەکاتەوە

کوبارسی شایستەی کارتی سوور نەبوو

Yariga App

یاریگا –

تیێری هێنریی فەڕەنسی لە کەناڵی CBS Sports رەخنە لە بڕیاری ناوبژیوانی رۆمانی کۆڤاکس دەگرێت.

تێری هێنری، هێرشبەری ئەفسانەی ئارسیناڵ، بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە دەرکەوتنی تەلەفیزیۆنییەکەی لە کەناڵی CBS Sports رەخنەی لە ناوبژیوانی رۆمانی، ئیستیڤان کۆڤاکس گرت و پێی وایە نەدەبوو پاو کوبارسی لە خولەکی 44 بکاتە دەرەوە، بە هیچ شێوەیەک شایستەی کارتی سوور نەبووە.

تیتی دەڵێت:

بەلای منەوە ئەوە کارتی سوور نییە. داوای لێبووردن دەکەم لە یاساکە تێدەگەم؛ دوایین یاریزان رێگری لە دەرفەتی گۆڵکردن بکات، بەڵام دەبێت سەیری دۆخەکە بکەیت. تۆپەکە بە تەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵدا نییە، گۆشەکە زۆر باش نییە و هێشتا مەودایەک هەیە بۆ گۆڵەکە. ئەی دڵنیاین ئەو گۆڵ دەکات؟ من پێم وانییە. بەلای منەوە ئەمە کارتی زەردە نەوەکوو سوور، چونکە هەر کە لە یاریگا دەیکەیتە دەرەوە، تەواوی یارییەکە دەگۆڕیت. لە چامپیۆنزلیگیش دەبێت 100% دڵنیابیت، پێم وایە ناوبژیوان لەو بڕیارە زۆر خێرابوو.

Back to top button