ئینگلتەراگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ لیڤەرپوول گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێدەكاتەوە

پارێزگاری لە بەرگریكارەكەی دەكات

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی گرێبەستی ئیبراهیما كۆناتێ بەرگریكاری فەڕەنسی یانەكەی نوێدەكاتەوە.

كۆناتێ لە هاوینی 2021 لە ریزەكانی لایپزیگ بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد و گرێبەستەكەی لە هاوینی ئەمساڵ بەسەردەچێت.

کارگێڕی لیڤەرپوول وەرزی رابردوو دانوستانەکانی لەگەڵ کۆناتی دەربارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەستپێكرد، لەو کاتەدا ئاماژەکان بەرەو ئەوە بوون کە یاریزانە فەڕەنسییەکە مانەوە لە ئانفیڵد رەتدەکاتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی ناوی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییەوە بەسترابوویەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی لیكیپ، دانوستانەكانی نێوان ئیدارەی لیڤەرپوول و ئیبراهیما كۆناتێ بەرەوپێشچوون، یاریزانەكە و یانەكە لەسەر مەرجەكانی گرێبەستە نوێیەكە گەیشتوونەتە رێككەوتن.

یاریزانەکە دەیەوێت سەرجەم وردەکارییەکان کۆتایی پێ بهێنێت و پێش دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیالی 2026 لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو، بە شێوەیەکی فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رابگەیەندرێت.

یاریزانە فەڕەنسییەكە لەو کاتەوەی پێنج ساڵ لەمەوبەر لە یانەی لایپزیگی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کردووە، بە یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی هێڵی بەرگری یانە ئینگلیزییەکە دادەنرێت.

كۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپوول بەشداری 174 یاریی كردووە و دووانەیەكی بەهێزی لەگەڵ ڤێرجیل ڤان دایک پێكهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button