چامپیۆنزلیگگرنگترین
فەرمی؛ لیستی یاریزانانی بایرن میونشن بۆ یارییەکەی ریال مەدرید بڵاوکرایەوە

یاریگا –
بایرن میونشن بەشێوەیەکی فەرمی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکەی ریال مەدرید بڵاوکردووەتەوە.
هاری کەین، هێرشبەری ئینگلیزی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە، بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی کردووە و بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید بانگهێشتکراوە.
سبەی سێشەممە 7ـی نیسانی 2026 کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، ریال مەدرید لە بێرنابیۆ میوانداری بایرن میونشن دەکات و یاریی گەڕانەوە لە 15ـی هەمان مانگ بەڕێوەدەچێت.



