ئه‌ڵمانیاگرنگترین

تەواو؛ چارەنووسی هاری کەین بۆ یارییەکەی ریال مەدرید یەکلایی دەبێتەوە

کەین بەشداریی دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

هارین کەین، هێرشبەری بایرن میونشن گەڕایەوە مەشقەکانی یانەکەی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگ، رۆژنامەنووسی بەناوبانگی تۆڕی سکای سپۆرتس، ئەمڕۆ دووشەممە، کەین بەشداری لە دوایین مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی لە شاری میونشن کردووە.

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو، کەین بەهۆی پێکان لە پاژنەی پێیدا دابڕابوو، ئێستا بە تەواوی لە پێکانەکەی چاک بووەتەوە. ئەگەر هیچ شتێکی چاوەڕواننەکراو روونەدان، ئەوا کەین وەکوو پلان بۆی داڕژراوە لە پێکهاتەی سەرەکیی بایرن میونشن دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید.

گەڕانەوەی کەین تەنیا گەڕانەوەی یاریزانێک نییە، بەڵکوو گەڕانەوەی مەترسیدارترین هێرشبەری ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگە. ئامارەکانی هاری کەین لەم وەرزەی خولی پاڵەوانەکاندا ترسناک و سەرنجڕاکێشن؛ توانیویەتی 10 گۆڵ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button