ئیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

ئەم کارە شەرمەزارییە؛ سەرۆکی ئینتەر میلان قسە لەسەر دۆخی باستۆنی دەکات

جوزێپێ مارۆتا بەرگری لە باستۆنی دەکات

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێکدا ئالیساندرۆ باستۆنی، بەرگریکاری یانەی ئینتەر میلان، بەهۆی رەخنەی توندی میدیاکانی ئیتاڵیاوە بە دۆخێکی سەختی دەروونیدا تێدەپەڕێت یانەی بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی چڕکردووەتەوە.

هەڵمەتی میدیایی دژی باستۆنی
دوای ئەوەی لە یارییە یەکلاییکەرەوەکەی ئیتاڵیا بەرامبەر بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، باستۆنی کارتی سووری وەرگرت و ئازووری بۆ سێیەم جار لەسەریەک لە مۆندیال بێبەش بوو، بەرگریکارەکە رووبەڕووی رەخنەیەکی بێبەزەییانە بووەتەوە.

جوزێپێ مارۆتا، سەرۆکی ئینتەر میلان، بە توندی بەرگری لە یاریزانەکەی کرد و بە کەناڵی DAZNـی گوت؛

ئەمە شەرمەزارییە کە بەم شێوەیە وەکوو تاوانبارێک هێرش دەکرێتە سەر باستۆنی. دەرکرانی ئیتاڵیا هۆکاری گەورەتری هەیە و ئەم کوڕە شایەنی ئەم مامەڵەیە نییە. هەڵەی کردووە، بەڵام لەچاو تەمەنەکەی ئەو، شتێکی ئاساییە.

ئامانجی سەرەکیی بارسێلۆنا
لە پاڵ ئەم کێشانەدا، باستۆنی بووەتە ئامانجی سەرەکیی بارسێلۆنا. بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکان، بارسا ئۆفەرێکی 45 ملیۆن یۆرۆیی پێشکەش کردووە، بەڵام ئینتەر رەتیکردووەتەوە و تەنیا بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری دەبێت. هەروەها بارسێلۆنا ئامادەیە مووچەی یاریزانەکە لە 5.5 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 7 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە بەرزبکاتەوە.

دەرگایەک بۆ رۆیشتن
سەبارەت بە داهاتووی یاریزانەکە کە گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی 2028 بەردەوامە، مارۆتا گوتی؛

هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی درێسەکەمان جێبهێڵێت، بەڵام وەکوو هەموو یاریزانەکان، رەنگە دۆخێک بێتە پێشەوە لە داهاتوودا هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین.

رۆژنامەی سپۆرت لەوبارەوەیە نووسیەتی، پێدەچێت ئەم لێدوانەی مارۆتا و ئەو پەستانە دەروونییەی لەسەر باستۆنی دروست بووە لە ئیتاڵیا، لە قازانجی بارسێلۆنا بشکێتەوە بۆ ئەوەی بتوانن بە نرخێکی کەمتر گرێبەستەکەی پێ واژۆ بکەن بەرلەوەی یانەکانی پرێمەرلیگ بێنە نێو کێبڕکێکەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button