
یاریگا –
ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە یەکەم گۆڵی لە یاریگا نوێیەکە بۆ ئینتەر مەیامی کرد.
گرنگ نییە کەی ئەمە دەخوێنیتەوە، لیۆنێل مێسی هەنگاوێکی دیکە بەرەو گۆڵی ژمارە 1000 رۆیشت، لە تایبەتترین شەوی ئینتەر مەیامیدا؛ شەوی کرانەوەی یاریگا نوێیەکەیان، یاریگای نوو. ئەو یاریگایەی کە بڕیارە ببێتە خاڵی وەچەرخان لە خولی ئەمریکی، میوانداریی یەکەم یاریی کرد کە پڕبوو لە یادگاریی، ئەگەرچی 2-2 بەرامبەر ئۆستن یەکسانبوون.
ئینتەر مەیامی کە بە 1.45 ملیار دۆلار گرانبەهاترین یانەی خولی ئەمریکییە، بە ئامادەبوونی خاوەنانی یانەکە خۆرخێ ماس، خۆسێ ماس و دەیڤد بێکهام کە کەسایەتی گرنگی گەشەکردنی پڕۆژەکەن لە ئاهەنگی کردنەوەی یاریگاکە میوانداریی هاندەرانیان کرد. مارک ئانتۆنی سروودی نیشتیمانیی پێشکەش کرد و دواتریش نمایشیکی گەورەی یارییە ئاگریینەکان بەڕێوەچوو.

لەنێو یاریگا لیۆنێل مێسی گۆڵی کرد. ئەگەرچی یانەی میوان لە رێگەی گیلهێرمێ بیرۆ پێشکەوت، ئینتەر مەیامی راستەوخۆ وەڵامی دایەوە. وەکوو ئەوەی چارەنووس بڕیاری لەسەر دابێت، یەکەم گۆڵی یانەکە لەنێو یاریگای نوو لەلایەن یاریزانێکەوە کرا کە بێکهام بە باشترین یاریزانی مێژووی وەرزشەکە ناوی دەبات. گۆڵێکی گرنگ بوو کە بە لێدانی سەر کردی.
جەیدن نێلسن جارێکی دیکە ئۆستنی پشێخستەوە، بەڵام لویس سوارێز لە گێمی دووەم هاتە یاریگاوە، لە خولەکی 81 گۆڵی یەکسانبوونەوەی کردەوە. بەڵام دوای یارییەکە خاڤیێر ماسکێرانۆ رەخنەی لە ئاستی تیمەکەی گرت و گوتی:
هەستێکمان لە جێهێشت وەکوو ئەوەی کە ئەنجامەکە بەس نەبوو، چونکە 18 هەلی گۆلكردنمان هەبوو. تۆپی پێ بەو شێوەیە سادە نییە کە هەر کاتێک ویستت بە داگرتنی دووگمەیەک دایبگرسێنیت. ناکرێت بەو شێوەیەی ئەمڕۆ گێمی یەکەم لەدەست بدەین.

ئینتەر مەیامی بەردەوام لە فرانبوون بەنێو جیهاندا، کارین لیۆنی خاوەن خەڵاتی گرامی یەکەم کۆنسێرتی گەورە لە 28ـی حوزەیران لەنێو یاریگای نوو ئەنجام دەدات. ئەمە بەشێکە لە فەلسەفەی یانەکە بەناوی “ئازادی خەونبینین” کە ئامانجی ئەوەیە یانەکە بکات بە خانەیەک بۆ وەرزش، مۆسیقا و چالاکییە راستەوخۆکان.



