
یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ جامی جیهانی 2026 پاداشتی یاریزانان، ستافی راهێنەران و دەستەی کارگێڕی هەڵبژاردەی عێراق دەکات.
پاداشتەکانی سەرۆکوەزیران بۆ هەڵبژاردەی عێراق:
1 پێدانی یەکەی نیشتەجێبوونی تایبەت بە یاریزانان و ستافی ڕاهێنەران
2 پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە یاریزانان و ستافی راهێنەران
3 دیوارێکی یادگاری لە بەغدا دروست دەکرێت، ناوی یاریزانان و رێککەوتی بردنەوەکەی لەسەر دەبێت
4 ناونانی شەقامێکی سەرەکی لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانی دیکە بە ناوی شێرەکانی رافیدەین
5 دروستکردنی سێ پێشانگا لە بارەگای سەرۆکایەتی حکومەت، بارەگای فیدراسیۆن و بارەگای شاری وەرزشی بۆ نمایشکردنی ناو و جلوبەرگ و وێنەی سەرکەوتنەکە.
6 ناونانی سەرجەم ئاهەنگەکانی دەرچوونی ئەمساڵ لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا حکومی و ئەهلییەکان بە ناوی شێرەکانی رافیدەین
7 بەرهەمهێنانی گۆرانییەکی نیشتمانی بە بەشداریی بەشێک لە هونەرمەندان.