ئیتاڵیادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

یوڤێنتوس ئەستێرەیەکی گەورەی مانچێستەر فریودەدات

دەیەوێت ئەستێرەیەکی کۆتیڤواریش بگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەگەرچی بەبێ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ ناتوانێت یاریزانی گەورە بگوازێتەوە بەڵام یوڤێنتوس دەستی بۆ گۆڕینی باڵەکانی کردووە.

ئەگەر بەڕاستی هەست بە پێویستی زۆریی باڵەکان نەکرابێت، ئەمە بەهۆی کەسێکە کە بە ئاستی بەرزی یەک لە دوای یەک زۆر بە باشی شاردوویەتییەوە، ئەو کەسەش پیێرێ کالولوە. بەرگریکارە فەڕەنسییەکە ستانداردەکانی تێپەڕاندووە، بووەتە یەکێک لە بنچینەکانی یوڤێنتوسەکەی لوچیانۆ سپالێتی. ئەو لە بەرگریکدا بەجەرگ و لە سێیەکی کۆتایی چالاکە. ئەو بەبێ ئەوەی تووشی پێکان بێت و ئاستی دابەزێت وەرزێکی نموونەیی بەڕێدەکات، توانیویشییەتی پێگەیەکی هەمیشەیی لە تیمی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەدەست بهێنێتەوە.

بەڵام ئەگەر وەرزی داهاتوو لەگەڵ هێرشبەرێکی باڵی کوالێتی بەرز هاوجووت نەکرێت سەرکێشییەکی گەورە دەبێت. بەتایبەت بەهۆی ئەوەی جواو ماریۆ و هۆلم ئەم وەرزە یانەکە جێدەهێڵن، کۆستیچ و کاباڵیش بەفەرمی لەژێر دەستی سپالێتی شکستیان هێناوە.

تێڕوانینی وردی گشتی لە هاویندا دەستپێدەکات، هەر لە یاریزانی خۆڕایی تاوەکوو ئەو یاریزانانەی کە دەمێکە خولیای گواستنەوەی دەکەن. یەکێک لە یاریزانەکان رافایێل گوێرێرۆیە کە بڕیارە بایرن میونشن جێبهێڵێت، یوڤێنتوس پەیوەندیی بە بریکارەکانییەوە کردووە. گوێرێرۆ لە ئەڵمانیا ساڵانە 4.2 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و خانمەپیرەکە ئۆفەری 3 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش دەکات.

زەکی چەلیک دوای رەتکردنەوەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، دەیەوێت رۆما جێبهێڵێت. سپالێتی یاریزانەکەی زۆر بەدڵە و یوڤێنتۆسیش پێشووتر لە 2018 هەوڵیدا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات، وەکوو دەرفەتێکی سەرنجڕاکێش لە بازاڕی گواستنەوەدا دەمێنێتەوە.

برووک نۆرتن کەفی، بەرگریکاری باڵی راستیی جێنوا یەکێکە لەو یاریزانانەی سەرنجی یانەکانی پرێمەرلیگی بۆ لای خۆی راکێشاوە، بەڵام پەیوەندی بەهێزی نێوان ئۆتۆلینیی بەڕێوەبەری وەرزشیی یوڤێنتوس و یاریزانەکە، کە لە رابردوودا خۆی یاریزانەکەی بردووەتەوە جێنوا، دەکرێت ببێتە خاڵێکی بەهێزی بڕیاردان کە بە لایەنی کەمەوە 15 ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت.

یوڤێنتوس وانەیەکی قورس لە رابردوو فێربووە، گرێبەستە گرانبەهاکانی وەکوو دۆگلاس لویز، کۆپمێینەرس، ئۆپێندا و نیکۆ گۆنزالێز 161.8 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەکە کەوتن، بەڵام هەرگیز بە تەواوی لە یانەکە جێگیر نەبوون. ئێستا کارگێڕیی یانەکە چەند مانگێک لە پێشەوەیە تاوەکوو یاریزانی سوپەری جیهانیی بەشێوەی خۆڕایی بەدەست بهێنێت، تاوەکوو تیمێکی دەستبەجێ بۆ سپالێتی دروست بکات و راستەوخۆ رکابەریی نازناوەکان بکات.

تیون کۆپمێینەرس، نیکۆ گۆنزالێز، دۆگلاس لویز

بەڵام ئەم ئەستێرانە بەبێ چامپیۆنزلیگ ئامادە نین پەیوەندی بە یانەکەوە بکەن. پێویستی بە مووچەی بەرزی و بەدەستهێنانی قۆناخی بەرزی پاڵەوانییەتییەکانە. ئەم خاڵە بەسەر بێرناردۆ سیلڤا، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، لیۆن گۆرێتزکا و ئانتۆنیۆ رودیگەریشدا دەچەسپێت.

لە چەند هەفتەی رابردوو یوڤێنتوس پەیوەندی بە بێرناردۆ سیلڤاوە کردووە، کە ئامادەیە دوای نۆ وەرزی ئەفسانەیی مانچێستەر سیتی جێبهێڵێت. بێرناردۆ لەلایەن پڕۆژەکەی یوڤێنتوسەوە فریودراوە و لە ئۆفەرەکانی خولی ئەمریکی و خولی سعوودیی بە باشتر دەزانێت. بۆ سەرگرتنی ئەو گرێبەستە ناوەڕاستکارە پۆرتوگالییەکە دەبێت مووچەی ساڵانەکەی لە 10 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 5-6 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پاداشتەکان کەم بکاتەوە.

بێرناردۆ سیلڤا

تاڕادەیەک بۆ فرانک کیسیێ هەمان شتە، بەگوێرەی هەواڵەکان یاریزانە کۆتیڤوارییەکە ئامادەیە هەموو شتێک بکات تاوەکوو بگەڕێتەوە ئیتاڵیا. یوڤێنتوس ئامادەیە ئۆفەرێکی دوو ساڵی بە مووچەی ساڵانەی پێنج ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پاداشتەکان پێشکەشی یاریزانەکە بکات، بەڵام هەموو شتێک وەستاوە تاوەکوو دەزانرێت ئاخۆ یانەکە سەردەکەوێت بۆ چامپیۆنزلیگ یان نا. ئەگەر لە سەرکەوتن بۆ پاڵەوانییەتییەکە شکست بهێنن، تەنیا ئامانجی واقعی مارکۆس سێنسی و لۆرێنزۆ پێلێگرینی دەبن، ئەگەرچی گفتوگۆکان بۆ سێنسی بەهۆی داواکارییە زۆرەکانی ساردبوونەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button