زەنگی مەترسی لە میونشن لێدەدرێت؛ هاری کەین بەشداریی یارییەکەی ریال مەدرید دەکات؟
گومان لە بەشداریکردنی گەورەترین چەکی باڤارییەکان بەرامبەر ریال مەدرید هەیە

یاریگا –
لە کاتێکدا هەموو جیهان چاوەڕێی یارییە ئاگرینەکەی نێوان بایرن میونشن و ریال مەدرید دەکات، هەواڵێکی ناخۆش یانە باڤارییەکەی دەهەژێنێت و رەنگە هاری کەین، ئەستێرە و گۆڵکاری یەکەمی یانەکە، بەهۆی پێکانەوە بەشداریی یارییەکە نەکات.
کەین لە کاتی مەشقەکانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرادا تووشی لێدانێکی سوک بوو، بەڵام وایکرد لە هەردوو یارییە دۆستانەکەی وڵاتەکەی داببڕێت. ئینگلتەرا بەبێ کەین ئاستێکی خراپی پێشاندا و بۆ یەکەم جار لە مێژوودا لە یاریگای وێمبڵی بە ژاپۆن دۆڕا.

ئەوەی بایرن دەخاتە ژێر فشاری زۆرەوە، نزیکیی یارییەکەی ریال مەدریدە، کە تەنیا شەش رۆژ بۆ یارییەکە ماوە. کەین ئەم وەرزە لە 40 یارییدا، خاوەنی 48 گۆڵە، هەروەها لە چامپیۆنزلیگدا بە 10 گۆڵ لە پلەی دووەمی گۆڵکاراندایە و تەنها کیلیان ئێمباپێ لە پێشیەتی کە ئەو خاوەنی 13 گۆڵە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، ئەمڕۆ پزیشکەکانی بایرن پشکنینی ورد بۆ ئەستێرە ئینگلیزییەکە دەکەن، جۆری پێکانەکەی دیاریدەکەن و هەوڵدەدەن بۆ یارییەکەی بەرامبەر لۆس بلانکۆس ئامادەی بکەن، چونکە نەبوونی کەین گورزی گەورە لە پێکهاتەکەی ڤیسنت کۆمپانی، راهێنەری یانەکە دەدات.



