
یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ جونیۆر لەگەڵ تیمی ژێر 16 ساڵانی ریال مەدرید دەستی بە مەشق کردووە.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ جونیۆر، کوڕە گەورەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، دوێنێ سێشەممە 24ـی ئاداری 2026 لەگەڵ تیمی ژێر 16 ساڵانی ریال مەدرید مەشقی کردووە و دەیەوێت لە داهاتوودا پەیوەندی بە تیمی لاوانی یانەکە بکات.
رۆناڵدۆی جونیۆر کە تەمەنی 15 ساڵە، لەگەڵ تیپی ژێر 16 ساڵانی مەدرید مەشقی کردووە. ئەم مێردمنداڵە لە هێڵی هێرشبەردا یاری دەکات و ئێستا لە ئەکادیمیای یانەی نەسڕی سعوودییە، ئەو یانەیەی کە باوکی لە کانوونی یەکەمی 2022 پەیوەندی پێوە کرد.
گواستنەوەی جونیۆر بۆ مەدرید واتای گەڕانەوەیە بۆ ئەو یانەیەی کە باوکی “رۆناڵدۆی گەورە” تێیدا گۆڵکاری مێژووییە بە کردنی 450 گۆڵ لە 348 یاریدا. لە ماوەی ئەو نۆ ساڵەی لە پایتەختی ئیسپانیا بەسەریبرد، رۆناڵدۆ چوار جار نازناوی چامپیۆنزلیگ، دوو جار لالیگا و دوو جار جامی سوپەری ئەوروپا و دوو جار جامی سوپەری ئیسپانیا و سێ جار جامی جیهانی یانەکان و دوو جار جامی شای لەگەڵ مێرێنگی بەدەستهێناوە.

کاروانی وەرزشی رۆناڵدۆ جونیۆر
رۆناڵدۆ جونیۆر پێش ئەوەی بچێتە یانەی نەسڕ، لە تیپی لاوانی مانچێستەر یونایتد و یوڤێنتوس یاری کردووە، کە دوو یانەی پێشووی باوکین.
هەرچەندە ئەو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایکبووە، بەڵام ئایاری ساڵی رابردوو بۆ یەکەمجار بانگهێشتی تیمی لاوانی پورتوگال کرا و یەکەم یاری خۆی بۆ تیپی ژێر 15 ساڵان بەرامبەر ژاپۆن کرد، دواتریش لەگەڵ تیمی ئاستی ژێر 17 ساڵان دەرکەوت.
کریستیانۆ رۆناڵدۆی باوک کە تەمەنی 41 ساڵە، لە ساڵی 2008ـەوە کاپتنی هەڵبژاردەی نیشتمانییە و گۆڵکاری مێژوویی وڵاتەکەیەتی بە تۆمارکردنی 143 گۆڵ لە 226 یاریدا. هاوکاری پۆرتوگالی کردووە بۆ بردنەوەی یۆرۆی 2016 و خولەکانی نەتەوەکانی ئەوروپا لە وەرزەکانی 2018-2019 و 2024-2025.
⚡️EXCL.⚡️ Cristiano Ronaldo’s eldest son trained with Real Madrid’s U16 on Tuesday with a view to the striker joining La Fabrica in the near future@TheAthleticFC https://t.co/cNPfGnCGXO
— Mario Cortegana (@MarioCortegana) March 25, 2026



