
یاریگا –
ریال مەدرید هەڵەکردن لە دەستنیشانکردنی پێکانی کیلیان ئێمباپێ، ریال مەدرید بڕیاریداوە پێداچوونەوە بە دەستەی پزیشکی یانەکەیدا دەکات.
دانیال ریۆلۆ، رۆژنامەنووسی فەڕەنسی دەربارەی ئەو پێكانەی كیلیان ئێمباپێ لە ئەژنۆی چەپیدا تووشی بوو، تۆمەتی مەترسیداری ئاڕاستەی ریال مەدرید كرد کە یانەکە لە دەستنیشانکردنی پێکانەکەی بەهەڵەداچووە.
ئێمباپێ لە کانوونی یەکەمی رابردوودا لەگەڵ ریال مەدرید تووشی پێکان بوو، سەرەڕای ئازارەکانی بەشداری لە یارییەکاندا دەکرد. بە گوێرەی زانیارییەكانی بەرنامەی “After Foot” کە لە رادیۆی RMC پەخش دەکرێت، ریۆلۆ باسی لە پێکانەکەی ئێمباپێ کرد و گوتی: ئێمباپێ سەردانی یەکێک لە دیارترین پسپۆڕانی ئەژنۆی لە فەڕەنسا کرد، لە هەمان کاتدا دەزانین کە هەڵەیەک لە دەستنیشانکردنی پێکانەکەیدا لە مەدرید هەبووە، كیلیان لەو دەستنیشانکردنە رازی نەبوو و تەنانەت توڕەش بوو، هات بۆ لای پزیشکێک لە فەڕەنسا، وەک دەردەکەوێت پزیشکەکە بەو ئەنجامە گەیشتووە کە لە مەدرید خزمەتێکی باشیان پێ نەکردووە.
هاوکات، ئیتزیار گۆنزالێز، پسپۆری پێشووی خۆراک لە یانەی ریال مەدرید ئاشکرای دەکات، ستافی پزیشکی یانەکە داوایان لە وەشانی خۆڕایی ChatGPT کردووە رێنماییان پێبدات چ شتێک بۆ چارەسەری یاریزانەکان بەکاربهێنن.
🚨 BREAKING: Former Real Madrid nutritionist Itziar Gonzalez says on IG that Real Madrid have been asking the “free version of ChatGPT” what supplements they should give the players, and that’s what they give them. pic.twitter.com/Ndqn4LALD5
— Madrid Zone (@theMadridZone) March 24, 2026
پێگەی ئێل مۆندۆ بڵاویکردووەتەوە، راستەوخۆ لەدوای ئاشکرابوونی هەڵەکە، دکتۆر نیکۆ میهیک ـیان گەڕاندووەتەوە و پۆستی بەرپرسی دەستەی پزیشکی یانەکەیان پێداوەتەوە کە ناوبراو دوو ساڵ لەمەوبەر لە ئەرکەکەی دوورخرابووەوە.
🚨 JUST IN: Real Madrid didn’t fire ANYONE over the Kylian Mbappé diagnosis mistake.
However, they did bring Dr. Niko Mihic back immediately after that as the head of medical services, after he was dismissed 2 years ago. @elmundoes pic.twitter.com/4Q6u74ow2A
— Madrid Zone (@theMadridZone) March 24, 2026
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە فەڕەنسییەکە، ئێمباپێ لە خراپترین سیناریۆ رزگاری بوو. ئەو هەڵەیە لە دەستنیشانکردنی پێکانەکەیدا كرا دەکرا زۆر مەترسیدارتر بێت، چونکە كیلیان کاتێکی زۆری پێچوو تا کێشە راستەقینەکەی خۆی بۆ دەرکەوت، تەنانەت چەند یارییەکی كرد بەبێ ئەوەی بە وردی بزانێت دۆخی چۆنە، دەکرا لە ئەژنۆیدا تووشی پێکانێکی زۆر سەختتر ببێت.
نهێنییەكی مەترسیدار؛ ریال مەدرید هەڵەی لە دەستنیشانكردنی پێكانەكەی ئێمباپێ كردووە



