ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا پلان بۆ ئەگەری سەرنەکەوتنی گرێبەستی ئالڤارێز دادەڕێژێت

خەریکە بلاوگرانا لە گواستنەوەی هێرشبەری خەونەکانی بێهیوا دەبێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ ژمارە 9ـی وەرزی داهاتووی یانەکە چڕکردووەتەوە و دەیەوێت هێرشبەرێکی سوپەر بگوازێتەوە.

رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئامانجی سەرەکی بارسێلۆنا بەدەستههێنانی تواناکانی خولیان ئالڤارێز، هێرشبەری ئاتلێتیکۆ مەدریدە و خەون بەوەوە دەبینێت هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە درێسی بلاوگرانا بپۆشێت، بەڵام لە ئەگەری سەرنەکەوتنی گرێبەستەکە پلان بۆ گواستنەوەی چەند هێرشبەرێکی دیکە دادەڕێژێت.


رۆژنامە کاتالوونییەکە روونیکردووەتەوە، بارسێلۆنا بەهۆی داخوازیی دارایی زۆری ئاتلێتیکۆ مەدرید، رەنگە نەتوانێت لە گواستنەوەی ئالڤارێز سەرکەوتوو بێت، ئەگەر ئەوە رووبدات، یانەکە گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری گاڵاتاسەرای دەکاتە ئامانج.

ئۆسیمین لە کۆی 70 یاریی لەگەڵ گاڵاتاسەرای 56 گۆڵی کردووە و 15 گۆڵیشی دروستکردووە، گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2029 بەسەردەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، بارسێلۆنا دەرگای بە رووی دوسان ڤلاهۆڤیچ، بێنیامین شێشکۆ و رافایێل لیاو داخستووە و بایەخ بە گواستنەوەیان نادات.

دوسان ڤلاهۆڤیچ

سەرەڕای ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵ دەبێتە یاریزانی ئازاد، شارەزایانی گواستنەوەی یاریزانان لە بارسێلۆنا پێیان وایە شێوازی یاریکردنی هێرشبەرە سڕبییەکە لەگەڵ سیستەمەکەی هانزی فلیک ناگونجێت.

بێنیامین شێشکۆ 

دوای بەڕێکردنی وەرزێکی نائومێدکەر لە ئۆڵد تڕافۆرد، بارسێلۆنا چیدیکە گرنگی بە گواستنەوەی هێرشبەرە سلۆڤینیایەکە نادات.

رافایێل لیاو

سەردەمێک بەدەستهێنانی واژۆی لیاو خەونی بلاوگرانا بوو، بەڵام بەهۆی ئاستی لەم دواییەی لەگەڵ ئەیسی میلان، یانەکە لە گواستنەوەی هێرشبەرە پۆرتوگالییەکە کشاوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button