ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

سانچۆ نزیکە لە گەیشتن بە خەونەکەی

Yariga App

جەیدن سانچۆ نزیکە لەوەی بگەڕێتەوە بۆروسیا دۆرتموند و بە خەونەکەی بگات.

یاریزانە ئینگلیزییەکە لە بۆندزلیگا و بە درێسی دۆرتموندەوە باشترین ساتەکانی خۆی بەڕێکرد، بەڵام کاروانی وەرزشی لەدوای جێهێشتنی ئەو یانەیە لە 2021 تا ئەمڕۆ لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەڕوات.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، سانچۆ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد رێککەوتووە لە هاوینی ئەمساڵدا بێ بەرامبەر یانەکە جێبهێڵێت. هەروەها سکای سپۆرتی ئەڵمانیاش دەڵێت سانچۆ رازییە بەوەی بە مووچەیەکی کەمتر لە ئێستای گرێبەستی گەڕانەوە واژۆ بکات لەگەڵ دۆرتموند.

Image

جەیدن دەرچووی ئەکادیمیای مانچێستەر سیتییەە، لە 2017دا پەیوەندی بە دۆرتموندەوە کرد لەگەڵ ئەو یانەیە 103 یاری ئەنجامدا و 38 گۆڵی تۆمارکرد، لەوکاتەوە یاری بۆ مانچێستەر یونایتد، چێڵسی، ئەستۆن ڤیلا ئەنجامداوە و لەگەڵ هیچ کامێکیان سەرکەوتوو نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button