ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید شوێنگرەوەی دانی کارڤاخاڵ دیاریدەکات

بەرگریکارێکی لاوی ئیسپانی دەبێتە ئامانجی مێرەنگی

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید پلان بۆ دوای رۆیشتنی دانی کارڤاخاڵ دادەنێت و بەرگریکارێکی لاوی دەستنیشانکردووە.

ماڵپەڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید سەرسامی تواناکانی ئیڤان کۆرالیز، بەرگریکاری یانەی سپۆرتینگی پۆرتوگالییە و هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دەستپێدەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕە ئیسپانییەکە، بەرپرسانی مێرەنگی پێیان وایە ئیڤان لەگەڵ سیستەمی یاریکردنی یانەکەیان دەگونجێت و بەزوویی دەتوانێت خۆی لە کەشی بێرنابیۆ رابهێنێت.

کۆرالیز تەمەنی 21 ساڵە و بە ئاستە ناوازەکەی سەرنجی یانەکانی ئەوروپای بۆ خۆی راکێشاوە و پێشبینی دەکرێت لەبەرامبەر دەستبەرداربوونی، سپۆرتینگ داوای بڕە پارەیەکی زۆر بکات.

ئیڤان کۆرلیز، بەرگریکاری سپۆرتینگ

بەگوێرەی زۆربەی سەرچاوە میدیاییەکان، کارڤاخاڵ دوایین وەرزی لەگەڵ ریال مەدرید بەڕێدەکات و لە چەندین یانەی دەرەوەی ئەوروپاوە گرێبەستی پێشکەشکراوە، بیر لە ئۆفەرەکان دەکاتەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەی داهاتووی دەدات، ئەمەش وایکردووە یانەی شاهانە بیر لە شوێنگرەوەیەک بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش، لە ئێستاوە هەوڵەکانی بۆ پەلکێشکردنی ئیڤان کۆرلیز چڕکردووە.

بەرگریکارە ئیسپانییە تاوەکوو ئێستا لەگەڵ سپۆرتینگ 74 یاریی کردووە، لەو ژمارە یارییە، چوار گۆڵی کردووە و سێ گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button