ئیسپانیاخووله‌کانی دیکەدەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئامانجەکەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لەبارەی داهاتووییەوە قسە دەکات

Yariga App

یاریگا –

کیس سمیت ناوەڕاستکاری ئالکمار کە ناوی بە ریال مەدرید و بارسێلۆناوە بەستراوەتەوە باس لە داهاتووی خۆی دەکات.

کیس سمیتی هۆڵەندی تەمەنی 20 ساڵ یەکێکە لەو یاریزانانەی لە بازاڕی گواستنەوەدا زۆرترین خواستی لەسەرە، لە رابردوودا لاوە هۆڵەندییەکە چەند جارێک دانی بە خۆشەویستی خۆی بۆ بارسێلۆنا داناوە، ئەمجارەش دوای بردنەوەیان 4-0 لە سپارتا پراگ لە کۆنفرانسلیگ لەبارەی داهاتوویەوە قسەی خۆی کرد.

سمیت کە بەم دواییانە لەلایەن رۆناڵد کۆمانی ئەفسانەی بارسێلۆنا و راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەند بە پێدری بەراوردکرا. هەندێک سەرەداوی لەبارەی ویستی خۆی بۆ داهاتووی ئاشکرا کرد و گوتی:

بەگشتی دەمەوێت زۆر یاریی بکەم، ئەوە بۆ من گرنگە. هێشتا نازانم هەنگاوی نموونەیی داهاتووم چی دەبێت، کاتێک زانیم بە هەمووتان دەڵێم. مانەوەم لە ئالکماریش ئەگەرێکە، بەڵام پێموانییە رووبدات. تێدەگەم بۆچی هەمووان لەو بارەیەوە پرسیار دەکەن، چونکە ئەو بڕە پارەیەی باسکرا شێتانەیە. خەڵکی پێیان وایە ئەو بڕە پارەیە یەکجار زۆرە و منیش هەر وا هەست دەکەم. با بزانین شتەکان چۆن بەرەوپێش دەچن.

بەم دواییانە لە چاوپێکەوتنێکی یوتوبدا بۆ Supergaande، سمیت راشکاوانە باسی خۆشەویستی خۆی بۆ بارسێلۆنا کرد و گوتی: “بەڕاستی حەزم بە سەیرکردنی بارسێلۆنا بوو، بە سەیرکردنی یاریی ئینیێستا و مێسی گەورە بووم و وەکوو دوو نموونەی باڵام دەیانبینم.”

لە تشرینی دووەم/نۆڤێمبەری ساڵی رابردووش دوای ئەوەی کۆمان بە پێدری بەراوردی کرد، سمیت بۆ ESPN لەبارەی بارسێلۆناوە دوا و گوتی:

سەیری هەموو یارییەکانی بارسێلۆنا دەکەم، بە سادەیی یانەی دڵخوازمە، حەزم بە سەیرکردنی یاریی پێدری و فرانکی دی یۆنگە. تێدەگەم بۆچی خەڵکی پێیان وابوو ئەمە بەراوردێکی نامۆیە، پێشتر من دی برۆین بووم، ئێستاش پێدری یان فرانکی دی یۆنگم.

بابەتی زیاتر

Back to top button