ئیسپانیاگرنگترین

گرنگترین لێدوانەکانی ئالڤارۆ ئاربێلوا بەر لە دێربیی مەدرید

ریال مەدرید خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاتلێتیکۆ ئامادە دەکات

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی لووتکەی ئەم هەفتەیە و لە دێربیی مەدرید، ریال مەدرید میوانداری ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات.

وا بڕیارە رۆژی یەکشەممە، کاتژمێر 23:00 بە کاتی هەولێر، ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆ رووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

ریال مەدرید لە پێش ئەو یارییە لە دۆخێکی باشدایە و هەریەک لە کیلیان ئێمباپێ و جود بێلینگهامی بۆ گەڕاوەتەوە، بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندییە و لە چامیۆنزلیگیش بەسەر پشتی مانچێستەر سیتی بۆ قۆناخی 8 پەڕیییەوە.

بەشێک لە گرنگترین لێدوانەکانی ئاربێلوا پێش رووبەڕووبوونەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید؛

بۆچوونت لەسەر دێربی؟

بەوپەڕی ئارەزوو و گڕوتینەوە رووبەڕووی دەبینەوە. دەزانین بۆ ئێمە یارییەکی زۆر گرنگە چونکە لە مانای سێ خاڵی یارییەکە تێدەگەین، چونکە لە هاندەران و ئەو گڕوتینە تێدەگەین کە دروستبووە. ئەم یارییە یەکێکە لە باشترین ئەو یارییانەی وەکوو یاریزان، راهێنەر و هاندەر ئەزموونی بکەیت. تامەزرۆی بینینی بێرنابیۆیەکی تایبەت دەکەین، چونکە بەرامبەر تیپێکی نایاب یاریی دەکەین و بەوپەڕی گڕوتینەوە رووبەڕووی دەبینەوە.

پێکانەکەی کۆرتوا؟

هەرکاتێک یاریزانێک دێتە نێو یاریگا رووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە، کەم یاریزان هەیە بێ ئازار لە یاریگا بڕۆنە دەرەوە. لە نیوەی دووەم کۆرتوا ویستی لە یاریکردن بەردەوام بێت بەڵام بەهۆی زۆری متمانەم بە لونین بڕیارمدا کۆرتوا دابنیشێت، ئێستا دەرفەتێکی ئاڵتوونی لەپێش لونینە. باشترین گۆڵپارێزی مێژوو تووشی پێکان بووە و گۆڵپارێزێکی دیکەی نایابمان هەیە.

دۆخی ئێمباپێ باشە؟

کیلیان هیچ کێشەیەکی نەماوە و بەدڵنیاییەوە سبەی یاریی دەکات، هیچ کێشەیەکیشم نییە کە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا بانگێشتکراوە.

گەڕانەوەی بێلینگهام کێشەی بۆ تیاگۆ دروستدەکات؟

گەڕانەوەی بێلینگهام هەواڵێکی دڵخۆشکەرە، بوونی تیاگۆش بە هەمان شێوە. بوونی چەندین یاریزانی گەورە کێشە نییە، ئەگەر هەڵبژاردن لەنێوان ئەو یاریزانانە کێشە بێت، ئەوا کێشەیەکی دڵخۆشکەرە.

رودیگەر گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە؟

ئەوە پەیوەندی بە یانە و یاریزانەکەوە هەیە، ئەگەر لە من بپرسن، حەزدەکەم پەیکەرێک بۆ رودیگەر دروستبکەم و لە باخچەی ماڵەکەم دایبنێم.

دۆخی کارڤاخاڵ؟

پێویستە بیر لە ریال مەدرید بکەمەوە، کاتێکیش ئەو دەخەمە نێو یاریگا هەر بیر لەوە دەکەمەوە، رۆڵی ئەو زۆر گرنگە، جیا لەوەی لەنێو یاریگا روودەدات. زۆر یارمەتی هاوتیمەکانی دەدات. ئەوەی ئێمە پێویستمانە سەرکردەیەکە، چونکە ئەگەر لە هەموو شوێنێک سەرکردە نەبیت، ئەوا بە هیچ شێوەیەک سەرکردە نیت.

بابەتی زیاتر

Back to top button