
یاریگا –
ئەم وەرزە ریال مەدرید بەدەست زنجیرە پێکانەکانەوە گرفتاربوو، بەتایبەت لە هێڵی بەرگریی کە زۆجار کێشەی بۆ بژاردەکانی راهێنەر دروستدەکرد. دوایین یاریزانیش لەو هێڵە کە هێشتا نەگەراوەتەوە بۆ یاریکردن، ئیدێر میلیتاوە.
بەرگریکارە بەرازیلیەکە لە سەرەتای مانگی دیسەمبەری ساڵی رابردوو لە یارییەکەیان بەرامبە سێڵتاڤیگۆ دووچاری پێکانێکی قورس هات، بەهۆیەوە تا ئێستا لە پێکهاتەی مەدرید دوورکەوتووەتەوە.
بەگوێرەی دوایین پێشکەوتن لە دۆخی یاریزانەکە، گەڕانەوەی ئەمڕۆیەتی بۆ راهێنانەکان هاوشانی تەواوی تیمەکە.
سەرچاوەکانی نزیک لە مێرێنگی بڵاویانکردووەتەوە کە میلیتاو بە ئامادەییەکی تەواوەوە دوای یارییە نێودەوڵەتیەکان دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن کە دەکاتە سەرەتای مانگی داهاتوو.
🦵🆙 @vinijr
🦵🆙 @edermilitao pic.twitter.com/mUVSMI1Gl4— Real Madrid C.F. (@realmadrid) March 19, 2026
هەر ئەمڕۆ بوو مەدریدیەکان بە هەواڵی دوورکەوتنەوە ماوە درێژەی تیبۆ کۆرتوا شۆک بوون کە لە یاریی رابردوویاندا بەرامبەر مانچێستەر سیتی دووچاری پێکانی ماسوولکە بوو.



