فەرمی؛ ریال مەدرید گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

یاریگا –
لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ریال مەدرید رایگەیاند تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی یانەکە تووشی پێکانی ماسوولکە بووە، بەبێ ئەوەی وادەی گەڕانەوەی ئاشکرا بکرێت.
Parte médico de Courtois.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) March 19, 2026
بەگوێرەی پێگەی کۆپێ، کۆرتوا بۆ ماوەی زیاتر لە مانگ و نیوێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و هەفتەی داهاتوو ستافی پزیشکی ریال مەدرید جارێکی دیکە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی گۆڵپارێزەکە دەکاتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەشی بەوە کردووە کە گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە بەلایەنی کەمەوە لە 10 یاریی یانەکەی دادەبڕێت و رەنگە لە هەردوو یاری چوون و گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگیش بەرامبەر بایرن میونشن بەشداریی نەکات.
هەر بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، تەنانەت گومان لە بەشدارییکردنی لە یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگیش هەیە، ئەگەر ریال مەدرید سەرکەوتن بۆ ئەو قۆناخە مسۆگەر بکات.
ئەو یاریانەی پێشبینی دەکرێت تیبۆ کۆرتوا لەدەستیان بدات: ئاتلێتیکۆ مەدرید، ریال مایۆرکا، بایرن میونشن، جیرۆنا، بایرن میونشن، ئالاڤێس، ریال بێتیس، پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئیسپانیۆڵ، پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا (جێگەی گومانە)، ریال ئۆڤیێدۆ (جێگەی گومانە).



