ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بەیاننامەی بارسێلۆنا دەربارەی خوان گارسیا

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمی دەربارەی خوان گارسیا گۆڵپارێزی یانەكەی بڵاوكردەوە.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری نیوكاسڵی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی حەفت گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێبردەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی 8-3 نیوكاسڵی تێپەڕاند و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

تیمەكەی هانزی فلیکی ئەڵمانی لە قۆناخی چارەكی كۆتاییدا رووبەڕووی ئاتلێتیكۆ مەدریدی دیێگۆ سیمیۆنی دەبێتەوە.

لە خولەكی 82 یارییەكەدا خوان گارسیا تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت و چێزنی جێگای گرتەوە.

بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند:

دوای پشکنینەکانی ئەمڕۆ، دەرکەوت کە خوان گارسیا هیچ پێکانێکی نییە و دەتوانرێت بۆ یارییەکانی داهاتوو ئامادە بێت.

بارسێلۆنا لە یاریی داهاتوویدا لە یاریگای خۆیدا میوانداری رایۆ ڤاییكانۆ دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button