چامپیۆنزلیگگرنگترین

شیکاریی ناوبژیوانێکی نێودەوڵەتی: ناوبژیوانی ستەمی لە بارسێلۆنا کرد

Yariga App

یاریگا –

ڤار لێتێکسەری ناوبژیوانی رزگارکرد بەڵام دەبوو کارتی سوور بە کیران تریپیێر بدات.

بە گوێرەی شیکاریی ناوبژیوانی پێشووی نێودەوڵەتی، بارانێچیا مۆنتێرۆ، فرانسیۆس لێتێکسەر لە یارییەکەی نێوان بارسێلۆنا و نیوکاسڵ لە نزیک رووداوەکە مایەوە. بەخێرایی جووڵەی کرد و بڕیاری باشیدا، بەڵام چەند هەڵەیەکی بچووکی هەبوو. ئەو بە باشی لە یارییە تێگەیشت و بە دروست بەکارهێنانی یاسای “بەردەوامی” رێگەیدا یارییەکە بە ریتمێکی گونجاو بڕوات.

ئەگەرچی ڤار پێی گوت کە بۆ گرتنی رافینیا لەلایەن کیران تریپیێر پێناڵتی هەژمار بکات، بەڵام کۆنتڕۆڵی یارییەکەی کردبوو و روونکردنەوەی زۆری بە یاریزانەکاندا. بە دروستی کارتی زەردیدا بە جۆیلتن بۆ گرتنی لامین یاماڵ لە راگرتنی هێرشێکی مەترسیدار، بۆ کوبارسی لە راگرتنی هێرشێکی پێچەوانەی ئانتۆنی گۆردن، بۆ جۆسێڤ ویلۆک لەبەرامبەر گرتنی پێدری.

بەڵام لە پێناڵتییەکەی تریپیێر، دەبوو بە کارتی سوور بیکردبایەتە دەرەوە لەبەرئەوەی تریپێیر هەوڵی یاریکردن بە تۆپی نەدا و هیچ دەرفەتێکی گەیشتن بە تۆپەکەی نەبوو. ئەگەرچی برام ڤان دریێسچیی بەلجیکی و ناوبژیوانی ڤار بە باشی یارمەتیدا، بەڵام لێتێکسەر وەکوو ناوبژیوان ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button