بەپەلە؛ زانیاریی لەسەر پێکان و چارەنووسی خوان گارسیا بڵاوکرایەوە

یاریگا –
ئەمشەو بارسێلۆنا بردنەوەیەکی گەورە و مێژووی بەسەر نیوکاسڵدا تۆمارکرد کاتێ لەنێو یاریگای کامپ نۆ 7-2 لە میوانە ئینگلیزیەکەی بردەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە 8-3 سەرکەوت بۆ چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
ئەوەی مایەی نیگەرانی بوو بۆ هاندەرانی یانە کاتالۆنیەکە، پێکرانی خوان گارسیا بوو لە خولەکی 80 کە دواتر بەهۆیەوە گۆڕانکاریی ناچاری بۆکرا و چێزنی جێگەی گرتەوە.
🎥 Joan Garcia’s injury
— Barça Spaces (@BarcaSpaces) March 18, 2026
سەرەتا بەشێک لە سەرچاوەکان وایان بڵاوکردەوە کە پێکانەکەی گارسیا لە ئەژنۆیەتی و بەهۆیەوە 4-6 هەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە کە هەردوو یاریی یاریی چوون و گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی لەدەستدەدات.
بەڵام رادیۆ کاتالۆنیا نوێترین زانیاریی خستووەتەڕوو کە پێکانەکە بەو رادە نییە. گۆڵپارێزەکە دەتوانێ بۆ یاریی قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتیەکە ئامادەبێت.
لە نوێترین زانیارییشدا مۆندو دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە کە بارسا نیگەران نییە لە ئاستی پێکانەکەی گارسیا، بەوپێیەی ماسوولکەکانی پوزیەتی نەک ئەژنۆی و مەترسیشی لەسەر نییە. بۆ ئەو مەبەستەش سبەینێ پشکنینی بۆ ئەنجام دەدرێت.
‼️Barça are not worried with Joan García. His calf injury does not look serious. Tomorrow they will do more tests.
— @mundodeportivo pic.twitter.com/QOEyEZm6gL
— Barça Universal (@BarcaUniversal) March 18, 2026



