
یاریگا –
بارسێلۆنا هێشتا بڕیاریی کۆتایی لەسەر داهاتووی مارکوس راشفۆرد نەداوە و کێشەیەکی نوێ دەبێتە بەربەست.
رۆژنامەی مۆندۆدێپۆتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا لەگەڵ راشفۆرد گەیشتووەتە رێککەوتن و گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ ساڵ واژۆ دەکەن بەڵام مووچەی یاریزانەکە رێگرییەکی دیکەیە.
❗️BREAKING: Barcelona have not taken the final decision on Marcus Rashford.
The problem is not his €30m purchase clause, it’s his salary. He would have a big impact on the wage bill.
The club want to see in what form he finishes the season.
— @mundodeportivo pic.twitter.com/AJSgHIkIvB
— Barça Universal (@BarcaUniversal) March 18, 2026
هێرشبەرە ئینگلیزییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 38 یاریی کردووە، 10 گۆڵی کردووە و 13 گۆڵیشی دروستکردووە، بەڵام بارسێلۆنا نایەوێت پەلەبکات و تاوەکوو کۆتایی وەرز چاودێری ئاستی یاریزانەکە دەکات چونکە لە کۆتاییەکانی مانگی یەکەوە رێی گۆڵی ونکردووە و لە هەندێک یارییش بەهۆی پێکانەوە بەشذاری نەکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکی رۆژنامە کاتالوونییەکە، بلاوگرانا ئامادەیە 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ کردنی گرێبەستی راشفۆرد بە هەمیشەیی بدات، بەڵام موووچەکەی بەرزە و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بودجەی تایبەت بە مووچەی ستاف و یاریزانانی بارسێلۆنا دەبێت.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی روونکردووەتەوە، لەبەر ئەو هۆکارانە بەرپرسانی بارسێلۆنا بڕیاریی کۆتاییان نەداوە و دەیانەوێت تاوەکوو کۆتایی وەرز چاوەڕێبکەن.



