پێشهاتی نوێ؛ یەکێتیی تۆپی پێی ئێران داوایەک لە فیفا دەکات
هێشتا فیفا وەڵامی داواکەی نەداوەتەوە

یاریگا –
یەکێتیی تۆپی پێی ئێران داوای گواستنەوەی یارییەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە ئەمریکاوە بۆ مەکسیک دەکات.
تەنیا چەند مانگێکی کەم بۆ دەستپێکردنی جامی جیهانی ماوە و هێشتا بەشداریکردنی ئێران لە پاڵەوانێتییەکە یەکلایی نەبووەتەوە و مەهدی تاج، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئێران رایدەگەیەنێت داوایان لە فیفا کردووە یارییەکانی هەڵبژاردەکەیان لە ئەمریکاوە بۆ مەکسیک بگوازرێنەوە.
🔹مهدی تاج رئیس فدراسیون فوتبال ایران:
وقتی ترامپ صراحتأ اعلام کرده است که نمیتواند امنیت تیم ملی ایران را تأمین کند، قطعا به آمریکا سفر نمیکنیم/در حال مذاکره با فیفا هستیم تا مسابقات ایران در جام جهانی، در کشور مکزیک برگزار شود— Embajada de Irán en México (@IraninMexico) March 16, 2026
کاتێک دۆناڵد ترامپ بە ئاشکرا دەڵێت ناتوانین دڵنیایی سەلامەتی هەڵبژاردەی ئێران بکەین، بەدڵنیاییەوە ناڕۆینە ئەمریکا، لەگەڵ فیفا لە گفتوگۆداین یارییەکانی هەڵبژاردەی ئێران لە ئەمریکاوە بگوازرێنەوە مەکسیک.
هەفتەی رابردوو دۆناڵدۆ تڕامپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند پێشوازیی لە بەشداریکردنی هەڵبژاردەی ئێران لە جامی جیهانی دەکەن بەڵام لەپێناو ژیان و سەلامەتی خۆیان وا باشترە بەشداریی نەکەن.
هەروەها ئەحمەد دنیامالی، وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران، لە دوایین لێدواندا رایگەیاند لەدوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیل، ئەستەمە یاریزانەکان بەشداریی لە پاڵەوانێتییەکەدا بکەن.
مۆندیالی 2026 بە هاوبەشی لەلایەن ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا میوانداریی دەکرێت. هەڵبژاردەی ئێران لە کۆمەڵەی حەوتەم هاوشانی هەڵبژاردەکانی بەلجیکا، میسڕ و نیوزلاندا دێت و وا بڕیارە سەرجەم یارییەکانی هەڵبژاردەکە لە ئەمریکا بەڕێوەبچن.



