ئینگلتەراگرنگترین

گورزێكی كوشندە؛ ئەستێرەیەكی چێڵسی تووشی پێكان بوو

ماوەیەكی زۆر دووردەكەوێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ریس جەیمس، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی چێڵسی هەمان وڵات تووشی پێكان بووە و ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا چێڵسی بە فەرمی نوێكردنەوەی گرێبەستی ریس جەیمسی تاوەكو 2032 راگەیاند و بۆ ماوەیەكی زۆر لە بلووز دەمێنێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی ئاتلێتیک، ریس جەیمس لە ماسولكەی پشتەوەی رانیدا تووشی پێكان بووە.

بەهۆی ئەو پێكانەوە چاوەڕوان دەكرێت كاپتنەكەی چێڵسی ماوەی چەند هەفتەیەک لە یاریگاكان دووربكەوێتەوە و هەروەها ناتوانێت بەشداری یارییەكانی داهاتووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بكات.

جەیمس لەگەڵ تیمی یەكەمی چێڵسی 225 یاریی كردوەە و توانیویەتی 16 گۆڵ بكات و 31 گۆڵیش درووستبكات.

لەم وەرزەدا 32 یاریی كردەوە و توانیویەتی دوو گۆڵبكات و 7 گۆڵیش درووستبكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button