ئیسپانیاگرنگترین

پێشکەوتنێکی گەورە بۆ لاپۆرتا؛ ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا پاڵپشتی خۆی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی گەورەی بارسێلۆنا بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لەگەڵ خوان لاپۆرتا پێش دەنگدانی سەرۆکایەتی یانەکە، پاڵپشتی خۆی بۆ سەرۆکی پێشووی یانەکە یەکلایی کردەوە.

لاپۆرتا ئەم شەممەیە هەواڵێکی زۆر خۆشی پێگەیشت. لامین یامال ئەستێرەی گەورەی بارسێلۆنا وێنەیەکی خۆی لەگەڵ سەرۆک لاپۆرتا لە ستۆری ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە کە گرێبەستەکەی تاوەکوو 2031 نوێکردەوە لەگەڵ سپۆتیفای کامپ نۆو لە پاشنمای وێنەکە.
ئەمە نیشاندانێکی گەورەی پاڵپشتیکردن بوو بۆ لاپۆرتا کە لە 2003-2010 و 2021-2026 وەکوو سەرۆکی بارسێلۆنا خزمەتی کردووە. ئەم پۆستە بەشێکی کاردانەوەی جووڵەی ڤیکتۆر فۆنت، بەربژێرەکەی دیکەی سەرۆکایەتی یانەکە بوو کە بەم دواییانە پڕۆژەیەکی بۆ داهاتوو بە بوونی لیۆنێل مێسی پێشکەش کرد.

یاریزانەکانی دیکەی وەکوو جێرارد مارتین و دانی ئۆلمۆ پێشووتر بەشێوەیەکی ئاشکرا پاڵپشتیان کردووە. بەگوێرەی هەواڵەکان زۆرینەی یاریزانەکان پلانیان هەیە پێش یان دوای یارییەکەی سێڤییا دەنگ بدەن، تەنانەت پێشبینی دەکرێت هانزی فلیکی راهێنەریش بەشداریی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button