ئینگلتەراگرنگترین

دەبێت دەرفەتەکان بکەینە گۆڵ؛ رۆدری لە ئاستی هێرشبەرەکان رازیی نییە

Yariga App

یاریگا –

رۆدری لەبارەی رکابەریی نازناوی پرێمەرلیگ و یاریی گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید قسە بۆ کادینا سێر دەکات.

رۆدری هەمیشە بە ئاشکرا لە ساتە باشەکاندا قسە دەکات، بەڵام ساتە خراپەکانیشدا دەرکەوتنی هەیە. دوای یەکسانبوونی 1-1 بەرامبەر وێستهام، خاوەنی باڵۆن دۆر لە یاریگای لەندەن بۆ میدیاکان دەوەستێت و قسە دەکات.


تووڕەیت بە ئەنجامی یارییەکە؟
بەڵێ، کەمێک تووڕەم، بەڵام ئەمە بەشێکە لە چیرۆکی ئەم وەرزەمان. ئێمە لە سێیەکی کۆتایی تووشی ئاستەنگی بووینەتەوە، وەکوو ئەوەی لێرە لە ئینگلتەرا باسی دەکەن، کوالێتی تۆمارکردنی دوایین گۆڵ. رەنگە ئەوە زۆر ئازارمان بدات، بەڵام لە تۆپی پێدا گرنگترین شت تۆپ خستنە تۆڕی گۆڵە.

قۆستنەوەی ئەو هەلی گۆڵانە تەنیا دەرفەتی گەڕانەوەیە بەرامبەر ریال مەدرید؟
بێگومان، دەبێت وردتر بین و هەنگاوێک لەو رووەوە بچینە پێشەوە. پێموایە خۆمان ئەوەی دیکەمان هەیە کە یاریکردن و توانای دروستکردنی دەرفەتی گۆڵە. راستە ئەو رۆژە نەمانتوانی بیکەین، بەڵام پێویستە ورەی تیمەکە بەرز بکەیەنوە چونکە سێشەممە یارییەکی گرنگمان هەیە. لە سەروو هەمووشییەوە، تیمەکە دەبێت متمانە و باوەڕی بەخۆی هەبێت.

لەڕووی جەستەییەوە چۆنیت؟
راستگۆ بم زۆر باشم، زۆر زۆر دڵخۆشم. لەرووی تاکەکەسییەوە هەست بە باشی دەکەم ئەگەرچی دۆخی تیمەکە نموونەیی نییە. هەنگاو بە هەنگاو هەست بە باشتر و باشتربوون دەکەم.

لە یاریی چوون چی فێربوون؟
زۆر شت فێربووین، بەڵام چامپیۆنزلیگ لەسەر دوو یارییە، هێشتا یاریی گەڕانەوە ماوە. پێویستە شیکاریی بۆ هەڵەکانمان بکەین، چارەسەری بکەین و لەسەرووی هەمووشییەوە دەرفەتەکانمان بکەین بە گۆڵ.

کە ئارسیناڵ نۆ خاڵ لەپێشەوەیە، چامپیۆنزلیگ دوایین هیواتانە؟
ئێمە هێشتا لە هەمووشتێکدا ماوین، هێشتا پێویستە بێنە یاریگای ئێمە یاریی بکەن و یارییەکی دواخراویشمان هەیە. لە تۆپی پێدا شتی خراپترم بینیوە، نکووڵی ناکەم کە قورسە، بەڵام تاوەکوو کۆتایی رکابەریی دەکەین، ئەوە ئەقڵیەتی تیمەکەیە.

بۆچوونی یاریزانەکان لەبارەی فینالیزیماوە چییە؟
هێشتا هیچ بیرۆکەیەکمان نییە، کاتێک بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاودەکرێتەوە یان بڕیار دەدرێت لە کوێ بکرێت، ئەوکات دەزانین.

دەتەوێت بەرامبەر ئەرجەنتین یاریی بکەیت؟
هەمیشە، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین نیشانیداوە کە ئێستا باشترین هەڵبژاردەی جیهانن و تیمێکن دەتوانن براوەبن. سەکۆیەکی زۆر باش دەبێت تاوەکوو نیشانی بدەین ئێمەش دەتوانین باشترین بین.

دەکرێت رۆدری لە کۆتایی وەرز یانە بگۆڕێت؟
نا، نەخێر، وەڵامی ئەوە نادەمەوە. ئێستا سەرنجم لەسەر تیمەکەم و وەرزەکەمە، کە هەر خۆی ئەمە شتێکی زۆرە. دواتر با بزانین چی روودەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button