کوردستان

کەمترین رێژەی گۆڵ لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان تۆمار کراوە

ئامار و داتای گەڕی 18ـی خولی نایابی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان کەمترین رێژەی گۆڵ تۆمارکراوە و چوار گۆڵپارێزیش کلین شیتیان کردووە.

لە کۆی شەش یاریی گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان 13 گۆڵ تۆمار کراوە، چوار گۆڵ لە گێمی یەکەم و نۆ گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە، بەراورد بە گەڕەکانی پێشووتر کەمترین رێژەی گۆڵ تۆمار کردن بوو، دانیال نووسیک، هێرشبەری زاخۆ لە خولەکی 20 خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەی تۆمارکرد بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر.

چوار گۆڵپارێز لە گەڕی 18ـی خولی نایابی کوردستان کلین شیتیان کرد، راوێژ عەتا لە دەربەندیخان، حەسەن حوسێن لە سیروانی نوێ، سەرکار سەردار لە رزگاری لەگەڵ ئەردەلان رەسول لە شێروانە کلین شیتیان کرد و هیچ گۆڵێکیان لێ تۆمار نەکرا، چوارقوڕنە گەورەترین ئەنجامی ئەم گەڕەی بەدەستهێنا و 5 _ 3 لە پیشەسازی بردەوە.

لە هەرشەش یاریی گەڕی ربردووی خولی نایابی کوردستان 31 کارتی زەرد و سێ کارتی سوور لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە، هیچ یانەیەکیش یاریی خاوێنی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button