گرنگترین
رۆدریگۆ نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کرا

یاریگا –
ریال مەدرید راگەیاند رۆدریگۆ، هێرشبەری بەڕازیلی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کرا.
ئەمڕۆ نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ ئەژنۆی راستی رۆدریگۆ کرا، کە بەستەری ئەژنۆی پچڕاوە، نەشتەرگەرییەکە لەلایەن دکتۆر مانوێل لیێسەوە بە سەرپەرشتی خزمەتگوزاری پزیشکی یانەی ریال مەدرید کراوە. رۆدریگۆ لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە پڕۆسەی چاکبوونەوە دەکات.
بەستەری ئەژنۆی رۆدریگۆ لە یاریی بەرامبەر خێتافی پجڕا. بەهۆی سەختی پێکانەکەی تاوەکوو ساڵی 2027 ناگەڕێتەوە و بەشداریی یارییەکانی جامی جیهانی 2026ـیش ناکات.
Nuevo parte médico de Rodrygo.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) March 10, 2026



