ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

داهاتووی هانزی فلیک ئەگەر خوان لاپۆرتا هەڵبژاردنەکان بدۆڕێنێت؟ خۆی وەڵام دەداتەوە

"نازانم ئەم دیبەیتە بۆ ئێستا دەکرێت"

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک لە دیبەتی نێوان خوان لاپۆرتا و ڤیکتۆر فۆنت نیگەرانە و باس لە پەیوەندی خۆی لەگەڵ دیکۆ دەکات.

دوێنێ بارسێلۆنا رۆژێکی ئاڵۆزی بەڕێکرد، سەرەتا چاڤی هێرناندێز، راهێنەری پێشووی یانەکە کۆمەڵێک لێدوانی دژ بە لاپۆرتا دا و بە درۆزن و ناپاک وەسفی کرد، هۆکاری نەگەڕانەوەی مێسی بۆ ئەو گێڕایەوە چونکە نەیویستووە دەسەڵاتەکانی کەم ببێتەوە، دواتر لە دیبەیتێک کە بۆ لاپۆرتا و فۆنت رێکخرابوو، سەرۆکەکەی پێشووی بارسێلۆنا وەڵامی چاڤی دایەوە و رایگەیاند ئەو بەهۆی ئەنجامە باشەکانی فلیک ئازار دەچێژێت.

ئەمڕۆ، سێشەممە، فلیک لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ لە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ نیگەرانی خۆی لەو بارەیەوە ئاشکراکرد و رایگەیاند ئێستا ساتەوەختێکی گرنگی وەرزەکەیە و پێویستە سەرنجیان لەسەر یارییەکە بێت، هەروەها باسی لە پتەوی پەیوەندی نێوان خۆی و دیکۆ کرد.

دەمەوێت سەرنجم لەسەر یارییەکە بێت. پێویستە چاوەڕێی هەڵبژاردنەکان بکەین، لە یەکەم رۆژەوە بەوپەڕی ئاسوودەییەوە لەگەڵ دیکۆ و بۆیان کارم کردووە، ئێمە تەنیا شیکردنەوە بۆ یارییەکانی تیپی یەکەم ناکەین، بەڵکوو بۆ یاریزانانی لاماسیا و بارسێلۆنا Bـیش شیکردنەوە دەکەین و هەمان بیرۆکەمان سەبارەت بە یاریزانەکان هەیە. ماوەی ساڵ و نیوێکە لێرەم و زۆر چێژم وەرگرتووە.

ئێمە تیپێکمان بۆ داهاتوو دروستکردووە، راهێنەری دوای من دەتوانێت سوودی لێ وەرگرێت و دەڵێت هانزی ژێرخانێکی نایابی بنیاتناوە، نازانم ئێستا بۆ ئەم گفتوگۆیە دەکرێت، ئەم هەفتەیە ساتەوەختێکی زۆر گرنگی وەرزەکەیە و پێویستە سەرنجمان لەسەر ئەم یارییە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button