رەنگە بەشداریی مۆندیال نەکات؛ پێکانی ئەستێرەکەی مەدرید مەترسیدارە

یاریگا –
ئەمڕۆ پشکنین بۆ ئەژنۆی رۆدریگۆ کراوە و ئەگەری هەیە بەستەری ئەژنۆی پچڕابێت.
بەگوێرەی رۆژنامەنووسی ناودار، ئالێکسیس رۆدریگێز، رۆدریگۆ پێکانێکی قورس لە ئەژنۆی هەیە و گومان دەکرێت بەستەرەکانی پچڕابێت. دوای پشکنینەکانی ئەمڕۆ دەرکەوتووە کە پێکانی هەیە و هیچ پەیوەندییەکی بە یارییەکەی بەرامبەر خیتافییەوە نییە، بەڵکوو پێکانەکەی بۆ ماوەیەک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە .
بەهۆی ئەو پێکانە قورسەوە بەشدارییکردنی رۆدریگۆ لە جامی جیهانیی 2026 لە مەترسیدایە و دەکرێت بۆ ماوەی 6 مانگ لە یاریگاکان داببڕێت.
🚨 Rodrygo podría tener el cruzado roto. Me lo dijeron el viernes. Hoy, Ramón, que goza de buena información, saca esta noticia tras el partido de anoche. La lesión del brasileño viene de lejos. Su mundial peligra y es posible que esté 6 meses de baja. https://t.co/XOMikJzRCn
— Alexis Rodríguez (@Alexis_RH_) March 3, 2026



