کاراسکۆ دەگەڕێتەوە هەڵبژاردەی بەلجیکا

یاریگا –
یانیک کاراسکۆ لە تەمەنی 32 ساڵی دەیسەلمێنێت هێشتا زۆری پێماوە لە تۆپی پێ پێشکەشی بکات.
چوونی کاراسکۆ بۆ سعوودییە بە مانای وازهێنان نەبووە، بەپێچەوانەوە بووەتە یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی شەباب و ئێستا گەڕاوەتەوە ژێر راداری تیمی هەڵبژاردەی بەلجیکا.
خاڵی وەچەرخان دوای ئەوە هات کە ئیمانۆل ئالگواسیل لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە، دوای شکستی یانەکە بەرامبەر ئەهلی سعوودی. لەو ماوە سەختەی یانەکە تێیدابوو، کاراسکۆ هاتە پێشەوە و تەنانەت خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی خولیشی بردەوە.
The #RoshnSaudiLeague Player of the Month is Al Shabab’s Yannick Carrasco 🇧🇪🥳
Presented by @Roshnksa pic.twitter.com/tQSIRNPZFV
— Roshn Saudi League (@SPL_EN) March 2, 2026
کاراسکۆ لە دوایین 5 یارییدا 9 گۆڵی کردووە، یارمەتی یانەکەیداوە خۆی بگەیەنێتە پلەی 13ـیەمی خولی سعوودی و 9 خاڵ ناوچەی دابەزین دوورکەوێتەوە. لە وەرزێکی سەختدا گۆڵەکانی بوونەتە خاڵێکی گرنگ بۆ رزگاربوونی تیمەکەی.
لەو کاتەوەی لە 2023 لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە شەبابەوە کردووە، هەرگیز زنجیرەیەکی هێندە باشی گۆڵکردنی نەبووە. ئەم وەرزە تاوەکوو ئێستا لە 28 یارییدا 19 گۆڵی کردووە، زیاتر لە هەردوو وەرزی رابردوو بەیەکەوە کە 13 گۆڵی کردبوو.
بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە، ئێستا کاراسکۆ بەربژێرێکی بەهێز تاوەکوو ناوی لە پێکهاتەی جامی جیهانیی 2026 بێت. دوایین یاریی یانیک لەگەڵ هەڵبژاردەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوو ساڵ لەمەوبەر لە یۆرۆی 2024.



